شیکردنەوە

ئێران.. دەنگۆی دەستدرێژ سێکسی بۆ سەر ٤١ کچ

ئەندامی پەرلەمانی ئێران، تەیبە سیاوش رایگەیاند کە رووداوی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٤١ کچ لە شاری ئێرانشەھری سەر بە ویلایەتی سیستان-بەلوجستان تاوانی "کوشتن" ە.

Abdullah Shukur  | 18.06.2018 - نوێکردنەوە : 19.06.2018
ئێران.. دەنگۆی دەستدرێژ سێکسی بۆ سەر ٤١ کچ

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

ئەندامی پەرلەمانی ئێران، تەیبە سیاوش رایگەیاند کە رووداوی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٤١ کچ لە شاری ئێرانشەھری سەر بە ویلایەتی سیستان-بەلوجستان تاوانی "کوشتن" ە.

بەپێی ھەواڵێکی ئاژانسی IRNAی فەرمی ئێران، سیاوش رایگەیاندووە کە تاکو ئێستا وردەکاری رووداوەکە ئاشکرا نەکراوە. گوتیشی: بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە سەرچاوە نافەرمییەکان وەرمگرتووە، ئەو گومانلێکراوەی دەستگیر کراوە کەسێکی دەوڵەمەند و نزیکە لە پۆستە ئیدارییەکان ".

سیاوش راشیگەیاند کە لە نزیکەوە چاودێری بابەتەکە دەکەن و گوتیشی: "لە کۆمەڵگای ئێمە بە گشتی ئافرەتان ئەو جۆرە رووداوانە لە خانەوادەکانیان دەشارنەوە. ئەو رووداوەی لە شاری ئێرانشەھیر روویداوە، تاوانی کوشتنە".

سیاوش ئاشکراشی کرد کە ئەو رووداوە دەخاتە رۆژەڤی پەرلەمانی ئێران.

لەلایەکی دیکەش، داواکای گشتی، محەمەد جەعفەر مونتەزەری لە لێدوانێکیدا بۆ سایتی داواکاریی گشتی ئێران دەنگۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ٤١ کچ لە شاری ئیرانشەھر بەدرۆ خستەوە و راشیگەیاند کە ئەو کەسانەی باسی ئەم رووداوە لە نێو رای گشتی دەکەن، لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێتەوە.

پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتێکی شاری ئێرانشەھر بەناوی محەمەد تەیب کە سەر بە ویلایەتی سیستان-بەلوجستانە، لە وتاری جەژن رایگەیاندبوو کە لە نێو مانگی رەمەزاندا ٤١ کچ دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر و داوای لە بەرپرسان کردبوو کە لەمبارەیەوە دەست بە لێکۆڵینەوە بکەن.

داواکاریی گشتی سیستان-بەلوجستان رایگەیاندبوو کە تاکو ئێستا خانەوادەی سێ کچ لەمبارەیەوە سکاڵایان تۆمار کردووە و یەکێک لە چوار گومانلێکراوی رووداوەکەش دەستگیر کراوە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın