Mazın Asad
02 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 03 ئەیلوول 2016
واشنتۆن
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە دا کە دوای ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچی، ، کاریگەری لەسەر نزمبوونەوەی ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا لەبارەی ئاسایشەوە نەھاتووەتە ئاراوە و گوتیشی: "تورکیا بەردەوام دەبێت لە مانەوەی وەک ھاوپەیمانێکی بەھێزی ناتۆ".
بەشی یەکەمی چاوپێکەوتنی ئۆباما لەگەڵ رۆژنامەنووس فەرید زەکەریا لە کەناڵی سی ئێن ئین بڵاو کرایەوە.ئۆباما لەبارەی ھەوڵی کودەتاکەی ١٥ی تەمووز لە تورکیا ئاماژەی بەوەدا کە کاریگەری لەسەر نزمبوونەوەی ئاستی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا لەبارەی ئاسایشەوە نەھاتووەتە ئاراوە و گوتیشی: "تورکیا بەردەوام دەبێت لە مانەوەی وەک ھاوپەیمانێکی بەھێزی ناتۆ".سەرۆکی ئەمریکا ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا لەگەڵ تورکیا کار دەکەن و گوتیشی: "تورکیا ھاوبەشێکی گرنگمانە لە زۆرێک لە پرسەکان لە ناوچەکە".
ئۆباما لە درێژەدا گوتیشی: "بێگومان کەس گومانی نییە لە راستی روودانی بومەلەرزەی سیاسی و موڵکی وڵاتەکەیان. پێویستە دووبارە نۆژەنی بکەنەوە و ھەروەھا چۆنیەتی نۆژەنکردنەوەشیان گرنگە. ئەوەی دەریدەبڕم ئەوەیە کە پشتگیری گەلی تورکیا دەکەین. ئەو ھەنگاوانەی دەینێن ئەگەر ھەستی پێ بکەین بۆ ماوەیەکی درێژخایەنی بەرژوەندییەکانیان بێت و پێچەوانەی ھاوبەشیمان بێت، ئەوە ھەروەک ئەوەی دۆستێکی باش دەیکات، بە دڵسۆزی دەمانەوێت وەڵامی بەرامبەرمان ھەبێت".