ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی

پێشنیازی ئەڵمانیا بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارامی نێودەوڵەتی لە باكووری سووریا

- وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئانگرێت كرامپ كارنباوەر پێشنیازی كرد كە ناوچەیەكی ئارام لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی لە باكووری سووریادا دروست بكرێت.

Cüneyt Karadağ  | 22.10.2019 - نوێکردنەوە : 22.10.2019
پێشنیازی ئەڵمانیا بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارامی نێودەوڵەتی لە باكووری سووریا

Berlin

بەرلین ــ AA

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئانگرێت كرامپ كارنباوەر پێشنیازی كرد كە ناوچەیەكی ئارام لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی لە باكووری سووریادا دروست بكرێت.

ئانگرێت كرامپ كارنباوەر لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی (DPA)ی ئەڵمانی ئاشكرای كردووە كە راوێژكاری وڵاتەكەی، ئەنگێلا مێركل رەزامەندی نیشانداوە سەبارەت بە پێشنیازەكە ئاماژەی بەوەشكردووە كە پێشنیازەكەیان داوەتە هاوپەیمانەكانیان.

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئانگرێت كرامپ كارنباوەر باسی لەوەشكردووە كە پێشنیازەكە لە میانی كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگریی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ كە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو لە بڕۆكسل بەڕێوەدەچێت، دەخەنەڕوو بۆ ئەوەی گفتوگۆی لەسەر بكرێت و راشیگەیاند كە پێشنیازەكە گونجاو و باشە بۆ ئەورووپا.

ئانگرێت كرامپ كارنباوەر گوتیشی: "ئامانجامانە بە دروستكردنی ناوچەیەكی ئارام لەژێر چاودێری نێودەوڵەتی كە توركیا و رووسیا-شی تیادا دەبن، گرژییەكان كەم بكەینەوە، هەروەها درێژە بدەین بە شەڕی دژبە رێكخراوی تیرۆریستی داعش، جگە لەوەش هەوڵدەدەین درێژە بدەین بە پڕۆسەی دەستوور بدەین كە دوای بڕیاری نەتەوە یەكگرتووەكان جارێكی دیكە دەستی پێكردووەتەوە".

وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا جەختیكردەوە لەسەر ئەوەی كە گرنگە پەرلەمانی وڵاتەكەی رەزامەندی نیشان بدات لەسەر پێشنیازەكە و پەسەند-شی بكات.

ناوبراو ئەوەی وەبیرهێنایەوە كە رەوشی سووریا مەترسی زۆری لەسەر بەرژەوەندییە ئەمنییەكانی ئەورووپا و ئەڵمانیا دروستكردووە و دانی بەوەدانا كە ئەڵمانیا و ئەورووپا نەك هەر هیچ هەوڵوێستێكیان نیشانداوە بەرامبەر بە رەوشی سووریا بەڵكو تەنها تەماشای رەوشەكەیان كردووە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın