وه‌ڵامی توركیا بۆ ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا حامی ئاكسۆی له باره‌ی لێدوانی وه‌زیری خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا كه باسی له ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا كردبوو، رایگه‌یاند: "كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێ كه ئێمه دژكرده‌وه‌ی هاوشێوه‌مان ده‌بێ".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA

ئاكسۆی له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسراودا وه‌ڵامی ئه‌و لێدوانانه‌ی وه‌زیری خه‌زێنه‌رداری ئه‌مریكای دایه‌وه كه هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزا به سه‌ر توركیای كردبوو.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له ده‌ستپێكی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتییه‌وه هه‌موو كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، به‌رپرسانی ئه‌مریكایان له هۆكار و مه‌به‌ستی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ئاگادار كردووه‌ته‌وه و گوتی: "ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان، به پێداگرییه‌وه رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه. كه‌س گومانی له‌وه نه‌بێ كه ئێمه دژكرده‌وه‌ی هاوشێوه‌مان ده‌بێ له راست ئه‌وانه‌ی كه دژ به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌بن".
شایه‌نی باسه، وه‌زیری خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ستیڤن مونشن رایگه‌یاند كه له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه به بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی پێدراوه كه هه‌ر چه‌شنه سزایه‌كی كه به پێویستی بزانێت به‌سه‌ر توركیای دا بسه‌پێنێ.