"هیچ كه‌سێك خۆی نه‌خاته پشت بابه‌تی دیكه‌وه و دژی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه نه‌وه‌ستێته‌وه"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو: ''كێشه‌ی ئێمه تیرۆریستانن. هیچ كه‌سێك خۆی نه‌خاته پشت بابه‌تی دیكه‌وه و دژی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه (ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی) نه‌وه‌ستێته‌وه''.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی رایگه‌یاند: ''كێشه‌ی ئێمه تیرۆریستانن. هیچ كه‌سێك خۆی نه‌خاته پشت بابه‌تی دیكه‌وه و دژی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه (ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی) نه‌وه‌ستێته‌وه''.
چاوش‌ئۆغڵو به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌كی راسته‌وخۆی كه‌ناڵه‌كانی A Haber و NTV كرد و له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیییه‌وه كه به‌مه‌به‌ستی له‌ناوبردنی ئه‌و رێڕه‌وه‌ی تیرۆر كه هه‌وڵده‌درێت له سنووری باشووری توركیا درووستبكرێت و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتی و سه‌قامگیریی له ناوچه‌كه، ده‌ستیپێكردووه، دوا.
چاوش‌ئۆغڵو ره‌خنه‌ی له‌هه‌ندێك وڵات گرت كه دژ به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا وه‌ستاونه‌ته‌وه و رایگه‌یاند: ''ئێمه له دووڕوویی ئه‌وانه ماندوو بووین. به‌ڵام خۆیان لێی ماندوو نه‌بوون. به‌ڵام ئێمه به‌رده‌وام به چاویان داده‌ده‌ین''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی هه‌ستیاری پێویست له‌باره‌ی دۆخی خه‌ڵكی سڤیل ده‌گرێته به‌ر و ئه‌وه‌شی له هه‌ردوو ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چله زیتوون و قه‌ڵغانی فورات نیشان داوه و گوتی: ''كێشه‌ی ئێمه تیرۆریستانن. هیچ كه‌سێك خۆی نه‌خاته پشت بابه‌تی دیكه‌وه و دژی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه (ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی) نه‌وه‌ستێته‌وه''.
چاوش‌ئۆغڵو هه‌وڵه‌كانی فه‌ڕه‌نسای بۆ درووستكردنی ده‌وڵه‌تێك له ناوچه‌كه به‌بیر هێنایه‌وه باسی له پێشوازی سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته ئیمانوێل ماكرۆن له كۆشكی ئێلیزێ له فه‌رمانده‌كانی یه‌په‌گه كرد و گوتی: ''خۆمان كاری خۆمان ده‌كه‌ین و ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه كه زۆر گرنگه به‌لامانه‌وه به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واوی ده‌كه‌ین''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌روه‌ها وه‌ڵامی ئه‌و ره‌خنانه‌شی دایه‌وه كه گوایا به هۆی ئۆپه‌راسیۆنه‌وه ره‌نگه قه‌یرانێكی مرۆیی بێته ئاراوه و گوتی: ''له یه‌مه‌ن ئه‌وه‌نده خه‌ڵكتان كوشت و، برسیتان كردن. ئێستا به چ روویه‌كه‌وه دژی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه ده‌وه‌ستنه‌وه و زمان درێژی ده‌كه‌ن''.