ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی

"لە نزيكەوە چاودێرى دەرچوونى تيرۆريستان دەكەين لە ناوچەى ئارام"

وەزارەتى بەرگرى توركيا: - "سوپاى توركيا، لە چوارچێوەى ئەو رێككەوتنەى لەگەڵ ئەمريكا كراوە، لە نزيكەوە چاودێرى دەرچوونى تيرۆريستانى پەكەكە/يەپەگە دەكات لە ماوەی ١٢٠ كاتژمێردا".

Ahmet Sertan Usul  | 20.10.2019 - نوێکردنەوە : 20.10.2019
"لە نزيكەوە چاودێرى دەرچوونى تيرۆريستان دەكەين لە ناوچەى ئارام"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى بەرگريى توركيا رايگەياند لە چوارچێوەى ئەو رێككەوتنەى لەگەڵ ئەمريكا كراوە، لە نزيكەوە چاودێرى دەرچوونى تيرۆريستانى پەكەكە/يەپەگە دەكات لە ماوەی ئەو ١٢٠ كاتژمێرەی كە دیاریان کردووە.

لەو راگەيەندراوەى كە لە وەزارەتى بەرگرى-يەوە بڵاوكراوتەوە هاتووە: "سوپاى توركيا لە چوارچێوەى ئەو رێككەوتنەى لەگەڵ ئەمريكا كراوە، لە نزيكەوە چاودێرى دەرچوونى تيرۆريستانى پەكەكە/يەپەگە دەكات لە ماوەی ئەو ١٢٠ كاتژمێردا".

راگەيەندراوەكەى وەزارەتى بەرگريى توركيا ئەم زانيارييانەشى لە خۆگرتبوو:

"لەم چوارچێوەيەدا هيچ رێگرييەك نەكراوە. زانيارى ئاسايشى ئەو رێگايانەى بەكارى دێنن بەبێ كەموكوڕى دەدرێتە بەرپرسە سەربازييە ئەمريكييەكان. ئەوەى ماوەتەوە ئەمڕۆ، كاروانێكى ٣٩ ئۆتۆمبيلى كە زۆربەيان ئەمبوڵانس بوون بە ئاسايى چوونە سەرێ كانى و دەرچوون. زۆر بە ئاسايى بريندارەكان و چەند كەسيان گواستەوە. دەربارەى ئەو بابەتە لە نزيكەوە لەگەڵ بەرپرسە سەربازييە ئەمريكييەكان پەيوەنديمان هەيە".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın