"ده‌نگۆ بێ بنه‌ماكانی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه"
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا: "ته‌واوی ده‌نگۆ بێ بنه‌ماكانی ناو راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ته‌واوی ده‌نگۆ بێ بنه‌ماكانی ناو راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تكرده‌وه له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند "ته‌واوی ده‌نگۆ بێ بنه‌ماكانی ناو راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی. ئه‌و ده‌نگۆ بێ بنه‌مایانه به‌شێكن له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی به مه‌به‌ستی ناشیرینكردنی ئه‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌مان ده‌ستیان پێكردووه كه له دژی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر ئه‌نجامی ده‌ده‌ین كه له سووریاوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیمان".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه ئامانج له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌یه كه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی نیشتمانی توركیا و یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ته‌نها ئامانجه‌كانی تیرۆر ده‌پێكرێن و هه‌موو رێوشوێنێك گیراوه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی زیان به هاووڵاتییانی سڤیل و ژێرخانی هاووڵاتییان نه‌گات و تیایدا هاتووه "سوپای نیشتمانی سووریا كه پشتیوانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كات لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێناوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌و ده‌نگۆیه‌ی باس له‌وه ده‌كات كه كارمه‌ندانی ئه‌و زیانیان به هاووڵاتییانی سڤیل گه‌یاندووه. چه‌ندین جار تاوانه‌كانی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه كه له لایه‌ن یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ناتۆ كه وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی ناسێندراوه كراوه‌ته دیكۆمێنت. داوا له رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه سه‌ربه‌خۆكان ده‌كه‌ین به رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تیشه‌وه جارێكی دیكه له‌و كارانه‌یان بكۆڵنه‌وه".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن