بڕیاری سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر توركیا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه
ئه‌مریكا ناوی ٣ وه‌زیر و ٢ وه‌زاره‌تی توركیای له لیستی ئه‌و سزایانه‌دا راگه‌یاند كه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی.
Washington DC
واشنتۆن - AA
ئه‌مریكا ناوی ٣ وه‌زیر و ٢ وه‌زاره‌تی توركیای له لیستی ئه‌و سزایانه‌دا راگه‌یاند كه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی.
به پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی كۆشكی سپی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بڕیارنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ سزادانی توركیا كه پێشتر وه‌زاره‌ته‌كانی خه‌زێنه‌داری و ده‌ره‌وه‌ی بۆ ئاماده‌كردنی راسپاردبوو، واژوو كرد.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "سه‌رۆك تره‌مپ له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه حكوومه‌تی توركیا به تایبه‌ت له‌م دوایانه‌دا به‌و ده‌ستێوه‌ردانه‌ی له باكووری سووریا ئه‌نجامی دا، له ناوچه‌كه و هه‌مووی وڵاته‌كه‌دا هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشی لاواز كرد. سڤیله‌كانی خسته مه‌ترسییه‌وه و بووه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی، سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه" و رایگه‌یاندووه بۆیه تره‌مپ له‌م باره‌یه‌وه چه‌ند هه‌نگاوێكی ناوه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه، "وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بڕیاریان داوه كه سزای ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئێستا و پێشووی حكوومه‌تی توركیا بده‌ن كه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر تێكدانی ئاشتی، ئاسایش و سه‌قامگیری سووریا و هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی ئه‌م وڵاته، و ده‌ست به‌سه‌ر سامانیان له ئه‌مریكادا داده‌گیرێ".
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی كۆشكی سپی‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه كه سزاكان ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه له سووریا مافه‌كانی مرۆڤ پێشێل ده‌كه‌ن، پێشی ئاگربه‌ست ده‌گرن، رێگری ده‌كه‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆسه‌ر ماڵه‌كانیان، به زۆر ئاواره‌كان ده‌گه‌ڕێننه‌وه و یان رێگرن له چاره‌سه‌ری سیاسی بۆ كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته".
كۆشكی سپی رایگه‌یاندووه، وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی سزاكاندا دامه‌زراوه داراییه‌كانیش به ئامانج بگرێ.
- روونكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا سه‌پادنی سزای به‌سه‌ر توركیادا راگه‌یاند، ئه‌ویش به هۆی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی توركیا له دژی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشی خستووه‌ته مه‌ترسی و بووه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا.
وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌داری ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه كه به‌و هۆیه‌وه هه‌ر یه‌كه له وه‌زیری به‌رگری توركیا خولوسی ئاكار، وه‌زیری ناوخۆ سوله‌یمان سۆیڵو و وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كان فاتح دۆنمه‌ز، ده‌خرێنه لیستی سزاكانی ئه‌مریكاوه.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه هه‌ر یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و سه‌رچاوه سروشتییه‌كانیش ده‌خرێنه لیستی سزاكانه‌وه.
به‌و پێیه، ئه‌و كه‌س یان دامه‌زراوانه‌ی كه ده‌خرێنه لیستی سزاكانه‌وه، ده‌ست به‌سه‌ر ماڵ و داراییاندا ده‌گیرێ و رێگه نادرێ كاری دارایی له ئه‌مریكا ئه‌نجام بده‌ن.
- لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ له‌باره‌ی سزاكانی وڵاته‌كه‌ی له دژی توركیا روونكردنه‌وه‌یه‌كی نووسراوی بڵاو كرده‌وه.
پۆمپیۆ رایگه‌یاندووه كه به هۆی ئه‌وه‌ی توركیا سه‌قامگیری سووریای تێكداوه هه‌ر یه‌ك له وه‌زیرانی به‌رگری خولوسی ئاكار و وه‌زیری ناوخۆ سوله‌یمان سۆیڵو و وه‌زیری سه‌رچاوه سروشتییه‌كان فاتح دۆنمه‌ز، خراونه‌ته لیسی سزاكانه‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه مه‌به‌ست له‌م سزایانه‌ی ئه‌مریكا، هاندانی توركیایه بۆ راگرتنی جه‌نگه‌كه و ده‌ڵێت، توركیا له‌باره‌ی پرسی سووریاوه ده‌بێ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بكات.