ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش.. رێگری رووسیا له په‌سه‌ندكردنی بڕیارێك سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی
رووسیا رێگری له په‌سه‌ندكردنی بڕیارێك كرد كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئاماده‌كرابوو بۆ بانگه‌وازی راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی.
New York
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان - AA
رووسیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رێگری كرد له بانگه‌وازی راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی كه توركیا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.
ئه‌مریكا پێشنیازنامه‌یه‌كی به‌مه‌به‌ستی بانگه‌وازی بۆ راگرتنی ئۆپه‌راسیۆنی توركیا له سووریا پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد و داوای كردبوو كه توركیا نیگه‌رانییه‌كانی له رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر بكات.
رووسیا رێگری كرد له ده‌رچوونی ئه‌و پێشنیازنامه‌یه وه‌ك بڕیارێك له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و پێشنیازه‌كه په‌سه‌ند نه‌كرا.
له پێشنیازنامه‌یه‌كدا كه ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووكانی ئاماده كردووه و بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ناردووه، هاتووه كه توركیا مافی به‌رگری ئاسایشی خۆی هه‌یه به‌ڵام ئه‌و مافه له رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه دابین ده‌كرێ نه‌ك سه‌ربازیی.
له پێشنیازنامه‌كه‌دا كه ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتووه، هاتووه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه نیگه‌رانی درووست كردووه له سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی مرۆیی و تێكچوونی ره‌وشی ئارامی (ناوچه‌كه) و هه‌روه‌ها زیان ده‌گه‌یه‌نێ به ره‌وتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
هه‌روه‌ها داوا كراوه كه په‌نابه‌رانی سووری له‌سه‌ر خواست و به ویستی خۆیان بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان و داوا كراوه لایه‌نه‌كان هه‌ول بده‌ن بۆ پاراستنی خه‌ڵكی سڤیل.
له پشنیازنامه‌كه‌ی ئه‌مریكا هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا كراوه‌ته‌وه، تێدا هاتووه كه ئه‌م پرسه ته‌نیا له رێگه‌ی قۆناغێكی سیاسییه‌وه دابین ده‌كرێ.
ئه‌وه‌ی چیگه‌ی سه‌رنج بوو، له پێشنیازنامه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه رۆژی رابردوو بۆ وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ی ناردووه، هاتبووه كه توركیا مافی به‌رگری ره‌وای هه‌یه بۆ ئاسایشی خۆی به‌ڵام له ره‌شنووسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا وشه‌ی "ره‌وا" لادرابوو. هه‌روه‌ها له ره‌شنووسه‌كه‌ی رۆژی رابردوو هیچ باسێك له بانگه‌وازی راوه‌ستانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه نه‌كرابوو به‌ڵام له پێشنیازنامه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داوای وه‌ستاندنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كرابوو.