Heman Hussein Yaseen
20 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 21 شوبات 2021
ههولێر - AA
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوەکدا بڵاویکردووەتەوە کە، کوژانەوەی گشتی لە داناغاز روویداوەو توانای بەرھەمھێنانی کارەبا لەھەرێمی کوردستان کەمبووەوە.
وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە، کاتژمێر ١٢:٢٠ی ئەمڕۆ شەممە کوژانەوەی گشتی لەدانا غاز روویدا، کە بەھۆیەوە توانای بەرھەمھێنانی کارەبا لەھەرێمی کوردستان کەمبووەوە.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەشداوە کە لە ئێستادا تیمەکانی کۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و بەھەماھەنگی لەگەڵ کۆنترۆڵی کارەبای ھەرێم لە وەزارەتی کارەبا سەرقاڵی ئاسایکردنەوەی دۆخەکەن.