ئابووری, عێراق

وەزارەتی کشتوکاڵ: "کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر رۆژانە ١٥٠ تۆن تەماتە لە جووتیاران وەردەگرێت"

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر رۆژانە ١٥٠ تۆن تەماتە لە جووتیاران وەردەگرێت.

Sarmand Hameed  | 29.07.2021 - نوێکردنەوە : 30.07.2021
وەزارەتی کشتوکاڵ: "کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر رۆژانە ١٥٠ تۆن تەماتە لە جووتیاران وەردەگرێت"

Arbil

هەولێر - AA

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر رۆژانە ١٥٠ تۆن تەماتە لە جووتیاران وەردەگرێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێکی باڵای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بە یاوەری راوێژکاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بێوار خنسی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتەکە، لەگەڵ راوێژکارە هۆڵەندییەکان سەردانی کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریریان کرد.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، شاندەکە لەگەڵ بەڕێوەبەر و کارگێڕی کارگەکە کۆبوونەوە و چەندین پرس و را لەبارەی چۆنییەتی کاری رۆژانەی کارگەکە و چۆنییەتی وەرگرتنی تەماتەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە شاندەکە گەڕانێکیان بەناو کارگەکەدا کردووە و لە نزیکەوە ئاشنابوون بەچۆنیەتی کاری ناو کارگەکە و دواتر سەردانی بەشی تاقیگەی کارگەکەیان کردووە.

ئاماژە بەوەشدراوە کە کارگەکە رۆژانە ١٠٠ تا ١٥٠ تۆن لە تەماتەی خۆماڵی لەو جووتیارانە وەردەگرێت کە کارگەکە خۆی تۆوی تەماتەکەی پێداون.

جێی وەبیر هێنانەوەیە پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان گرێبەستی لەگەڵ هەردوو کارگەی دۆشاوی تەماتەی هەریر و شارەزوور واژووکردووە بۆ ئەوەی تەماتەی جووتیارانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان وەربگرن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın