هیندستان باجی گومركی زیاده‌ی خسته سه‌ر 28 به‌روبوومی ئه‌مریكا
- هیندستان ده‌ستیكرد به جێبه‌جێكردنی باجی گومركی زیاده له‌سه‌ر 28 به‌روبووم كه له ئه‌مریكاوه هاورده ده‌كرێت.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
هیندستان ده‌ستیكرد به جێبه‌جێكردنی باجی گومركی زیاده له‌سه‌ر 28 به‌روبووم كه له ئه‌مریكاوه هاورده ده‌كرێت.
به‌پێی راگه‌یاندنی هیندستان بڕیاره‌کە كه له‌مڕۆوه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه دوای ئه‌وه ده‌ركراوە كه ئه‌مریكا ئه‌و وڵاته‌ی له به‌رنامه‌ی سیستمی هاندانی گشتیی (GTS) ده‌ركرد.
له‌نێو ئه‌و 28 به‌روبوومەی باجی زیاده‌یان ده‌خریته سه‌ر سێ‌و، گوێز، باده‌م و نیسك هه‌ن. باجی گومركی زیاده‌ی سه‌ر هه‌ندێک به‌روبوومیش ده‌گاته تا له‌سه‌دا 70.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی هیندستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه به له‌به‌رچاوگرتنی "سوودی گشتیی" ئه‌و بڕیاره ده‌ركراوه.
ئه‌وه‌ی بووه‌ته جێی سه‌رنج ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره بەرلە كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ و سه‌رۆكوه‌زیرانی هیندستان، ناریندرا مۆدی-ه له لووتكه‌ی جی-20 كه رۆژانی 28-29ی حوزه‌یران له ژاپۆن سازده‌كرێت. له‌و لووتكه‌یه‌دا هەروەها وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ردوو وڵات كۆده‌بنه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی له هیندستان كردبوو به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاورده‌كردنی نه‌وت له ئێران رانه‌گرێت و به‌رده‌وام بێت له پلانی كڕینی سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S-400 له رووسیا ئه‌وا سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت.
هیندستان کە له حوزه‌یرانی 2018دا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه له‌سه‌دا 120 باج له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌مریكا زیاد ده‌كات، به هۆی دانوستانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه ئه‌و رێكارییه‌ی دواخست.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن