نه‌وتی برێنت به ٧٢،٨٢ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا
نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا به ٧٢،٨٢ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا به ٧٢،٨٢ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی برێنت به ٧٢،٩٤ ده‌ستیپێكرد و دواتر به‌رزبووەوه بۆ ٧٣،٧٦ دۆلار به‌یانی ئه‌مڕۆش به ٧٢،٦١ دۆلار ده‌ستیپێكرد و دوای كاتژمێر ٠٩:٣٣ به رێژه‌ی له سه‌دا ٠،٢٤ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته ٧٢،٨٢ دۆلار. هاوكات نرخی به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تیكساس به ٦٨،٢٧ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
شاره‌زایان، جه‌نگی بازرگانی ئه‌مریكا و چین به هۆكاری نه‌رێنی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی داواكاری له‌سه‌ر نه‌وت ده‌گێڕنه‌وه.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی جه‌نگی ئابووری ئه‌مریكا و چین گه‌شه‌ی ئابووری له سه‌رتاسه‌ری جیهان تووشی كه‌مبوونه‌وه ده‌بێت و داواكاریش له سه‌ر كڕینی نه‌وت كه‌م ده‌بێته‌وه.