ئابووری

"عێراق بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ١٣٩ هەزار بەرمیل رۆژانە کەم دەکاتەوە"

وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان رایگەیاند وڵاتەکەی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ١٣٩ هەزار بەرمیل رۆژانە کەم دەکاتە لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت"ئۆپک" و وڵاتانی بەرهەمهێنەر لەدەرەوەی رێکخراوەکە لەسەری رێککەوتوون.

Sarmand Hameed  | 09.12.2018 - نوێکردنەوە : 10.12.2018
"عێراق بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ١٣٩ هەزار بەرمیل رۆژانە کەم دەکاتەوە"

Iraq

بەغدا - AA

وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان رایگەیاند وڵاتەکەی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ١٣٩ هەزار بەرمیل رۆژانە کەم دەکاتە لەسەر بنەمای ئەو رێککەوتنەی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت"ئۆپک" و وڵاتانی بەرهەمهێنەر لەدەرەوەی رێکخراوەکە لەسەری رێککەوتوون.

دوێنێ هەینی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک و وڵاتانی بەرهەمهێنەر لەدەرەوەی رێکخراوەکە لەسەروویانەوە رووسیا رێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەبڕی ملیۆنێک و دووسەد هەزار بەرمیل رۆژانە وەک پاڵپشتییەک بۆ نرخی نەوت بەجۆرێک وڵاتانی ئەندام بڕی ٨٠٠ هەزار بەرمیل و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە ٤٠٠ هەزار بەرمیل رۆژانە کەمکردنەوەکە دەگرنە ئەستۆ.

بڕیارە رێککەوتنەکە سەرەتای ساڵی داهاتوو بچێتە واری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی شەش مانگ بەردەوام بێت.

وەزیری نەوتی عێراق، سامر غەزبان لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو روونیکردووەتەوە کە عێراق رۆڵێکی کاریگەری و ئەرێنی هەبوو لە گەیشتن بەو بڕیارە بە هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەندام لە رێکخراوەکە وەک سعوودیە و ئیمارات، هەروەها رووسیاش رۆڵی ئەرێنی هەبوو لە گەیشتن بەو بڕیارە".

غەزبان ئاماژەی بەوەشکردووە کە "عێراق خواستی ئەوەی هەبوو کە بڕیاری کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی یەک ساڵ بێت، بەڵام وڵاتانی دەرەوەی ئەندام لە ئۆپیک داوایان کرد کە رێککەوتنەکە بۆ ماوەی شەش مانگ بێت".

وەزیری نەوتی عێراق راشیگەیاندووە کە پشکی عێراق لەو کەمکردنەوەیە رۆژانە ١٣٩ هەزار بەرمیل دەبێت لە بری ٢٢٠ هەزار بەرمیل کە ساڵی رابردوو پێوەی پابەندبوو.

سامر غەزبان ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەو کەمکردنەوەیە لای ئەوان پەسندە بەتایبەت نرخی بەرمیلێک نەوت لە پرۆژە یاسای بوودجەی ساڵی ٢٠١٩ بە ٥٦ دۆلار خەمڵێنراوە وێرای کورتهێنان بەڕێژەی ٢٠ لەسەدا، هەربۆیە پێویستمان بە نرخی باشترە بە کرداری نەک بە پلان".

جێی ئاماژەیە عێراق لەدوای سعوودیە بە دووەم وڵاتی گەورەی بەرهەمهێنەری نەوت لە ئۆپیک دادەنرێت کە ئاستی بەرهەمهێنانی دەگاتە چوار ملێۆن ٥٠٠ هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın