Zana Natık Kerem
02 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 03 مای,س 2021
ھەولێر ــ AA
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە کۆی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو بۆ مانگی نیسان رابردوو، گەیشتووەتە پێنج ملیار و ٥٢٥ ملیۆن و ٣٣٠ ھەزار دۆلار.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی نیسانی رابردوو، بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی نیسانی رابردوودا، گەیشتووەتە ٨٨ ملیۆن و ٣٩٨ ھەزار و ٣١٩ بەرمیل نەوت کە داھاتەکەی پێنج ملیار و ٥٢٥ ملیۆن و ٣٣٠ ھەزاردۆلار بووە.
باس لەوەشکراوە کە لە مانگی نیسانی رابردوودا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٨٥ ملیۆن و ٥٣٤ ھەزار و ٩١٦ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراوی کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە دوو ملیۆن و ٨٦٣ ھەزار و ٤٠٣ بەرمیل و ھاتووە:
"لە مانگی نیسانی رابردوودا، رۆژانە دوو ملیۆن و ٩٤٧ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە".
بەپێی راگەیەنراوەکە لە مانگی نیسانی رابردوودا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٦٢ دۆلار و ٥٠ سەنت فرۆشراوە.