سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە سلێمانی دادەنێت
- بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٧/١١، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی و، جێگری سەرۆکی حکوومەت قوباد تاڵەبانی، بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە شاری سلێمانی دابنرێت.
Arbil
ههولێر- AA
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٠/٧/١١، بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی و، جێگری سەرۆکی حکوومەت قوباد تاڵەبانی، بەردی بناغەی شەقامی ١٠٠ مەتری لە شاری سلێمانی دابنرێت.
شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی لەگەڵ تۆڕی شەقامە لاوەکییەکان ١٤٦ کیلۆمەترە و پڕۆژەکە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەکرێت. حکوومەتی ھەرێمی کوردستان چوارسهد ملیار دیناری بۆ تەرخانکردووە.
لە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکەدا، ٣٢ کیلۆمەتر تەواو دەکرێت و دواتر دەست بە قۆناغەکانی دیکەش دەکرێت.
شەقامی ١٠٠ مەتری سلێمانی لە حەفت یەکتربڕ پێکھاتووە، کە چواریان گەورە و سیانیان بچووکن، ھەروەھا ھەشت پردی پەڕینەوە لە خۆ دەگرێت.
بەپێی زانیارییەکان، لەقۆناغی یەکەمدا ئەو بەشە تەواو دەکرێت کە لە تاسڵوجەوە دەستپێدەکات و لە پشت فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە درێژدەبێتەوە تاوەکو دەگاتە زڕگوێز و سەر رێگەی عەربەت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن