ئابووری, عێراق

سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەزار و ١٢٨ پڕۆژەی وەبەرھێنانی ھەڵوەشاندەوە

- سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەو پڕۆژە وەبیرھێنانەی کە تا ئێستا لەنێوان (سفر تا ٣٥) لەسەدا جێبەجێکراون ھەڵوەشاندەوە کە ژمارەیان ھەزار و ١٢٨ پڕۆژەیە.

Zana Natık Kerem  | 21.04.2021 - نوێکردنەوە : 22.04.2021
سەرۆکوەزیرانی عێراق ھەزار و ١٢٨ پڕۆژەی وەبەرھێنانی ھەڵوەشاندەوە

Arbil

ھەولێر ــ AA

سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئەو پڕۆژە وەبیرھێنانەی کە تا ئێستا لە نێوان (سفر تا ٣٥) لەسەدا جێبەجێکراون ھەڵوەشاندەوە کە ژمارەیان ھەزار و ١٢٨ پڕۆژەیە.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی سەردانی دەستەی وەبەرھێنانی کردووە و لە نزیکەوە ئاگاداری ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانی دەستەکە بووە.

بەپێی راگەیەنراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە میانی سەردانەکەی بۆ دەستەی وەبەرھێنان، بڕیاریدا بە ھەڵوەشاندنەوە ئەو پڕۆژە وەبیرھێنانەی کە تا ئێستا لەنێوان (سفر تا ٣٥) لەسەدا جێبەجێکراون کە ژمارەیەن ھەزار و ١٢٨ پڕۆژەیە.

باس لەوەشکراوە کە ھەروەھا مستەفا کازمی بڕیاریداوە لەوەی دەبێت پابەندی ھەبێت بە جێبەجێکردنی ماددەی ٢٨ی یاسای وەبەرھێنان و دەبێت دەستەی نیشتمانیی بۆ وەبەرھێنان بەداواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ماددەکە بکات.

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە میانی سەردانەکەی بۆ دەستەی وەبەرھێنان، ھۆشداری ئەوەی داوە کە ھەر وەبەرھێنەرێک لە وادەی خۆیدا پڕۆژەکەی تەواو نەکات، ئەوا مۆڵەتی جێبەجێکردنی پڕۆژەکەی لێدەسێندرێتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın