Istanbul
ئەنقەرە - AA
یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بە ٦٨ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بهرز بووهوه بۆ ٦٩ دۆلار و ٧٣ سەنت و بە ٦٩ دۆلار و ٣٥ سەنت رۆژەکەی تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣١دا بە بەراورد بە کاتی داخستن بە رێژەی لەسەدا ٠،٥٣ دابهزینی بەخۆیەوە بینی و بە ٦٨ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
ھاوکات یەک بەرمیل خاوی تێکساس بە ٦٦ دۆلار و ٨٤ سەنت فرۆشرا.
بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەتایبەتی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنیی لەسەر داخوازی لەسەر نەوت دروست کردووە، هەروەها دوای بڕیاری گرووپی ئۆپیک پڵاس بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەم لە مانگی ئابەوە نیگەرانیی زیادبوونی خستنەڕووی نەوتی بۆ بازاڕ دروستکردووە کە ئەوانەش کاریگەرن لەسەر دابەزینی نرخەکەی.
سەرلەنوێ بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی لە ئەورووپا و ئاسیادا، بووەتە هۆی گرتنەبەری رێکاری نوێ لە زۆرێک لە وڵاتاندا، ئەوەیش ئومێدەکانی بۆ هەستانەوەی تەواوەتی ئابووریی کەمکردووەتەوە و کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە بە ئاراستەی دابەزینی.
ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٩ دۆلار و ١٦ سەنت بۆ ٦٩ دۆلار و ٤١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٦٨ دۆلار و ٩١ سەنت بۆ ٦٨ دۆلار و ٦٦ سەنت بمێنێتەوە.