Sibel Morrow
05 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به ٤٤ دۆلار و ٤٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته، ٤٣ دۆلار و ٣٤ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٤ دۆلار و ٣٤ سه‌نت ته‌واو كرد.
كاتژمێر ٠٩:٢٤ی ئه‌مڕۆ، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،٢٤ بەرزبووەوە و به ٤٤ دۆلار و ٤٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٤١ دۆلار و ٧٣ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
لە کاتێکدا به‌رزبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كاریگه‌ری نه‌رێنیی کردووەتە سەر پێشبینییه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی جیهانیی و چاوەروانییەکانی بەرزبوونەوەی داخوازی لەسەر سووتەمەنی لە ئەمریکا، هاوکات بەردەوام کاریگەریی لەسەر نرخی نەوتی خاو دروست کردووە.
هەروەها دابەزینی خێرای نەوتی خاوی عەمبارکراوی ئەمریکا، پشتیوانە لە دابەزینی نرخی نەوت.
باس له‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٤ دۆلار و ٥٠ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٥٥ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٤ دۆلار و ٣٥ سه‌نت بۆ ٤٤ دۆلار و ٣٠ سه‌نت بمێنێته‌وه.