Bahattin Gönültaş
25 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 27 شوبات 2022
بەرلین - AA
قەیرانی ئۆکراینا بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی بەرچاوی نرخی سووتەمەنی و زێڕ.
لەم چوارچێوهیهشدا دوێنێ چوارشهممه، نرخی غازی سروشتی لە ئەورووپا ٨٨ یۆرۆ بوو، بەڵام ئەمڕۆ نرخەکان بە رێژەی سەدا ٣٠،٧ زیادیکرد و تا ١٢٥ یۆرۆ بەرزبووەوه، کاتژمێر ١٠ و ١٢ خوولهك بە کاتی هەولێر لە ١١٥ یۆرۆدا جێگیر بوو.
دوای ئەوەی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین، ناردنی هێزی تایبەتی بۆ هەرێمی دۆنباسی خۆرههڵاتی ئۆکراینا راگەیاند، نیگەرانییەکان لە کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی سوتەمەنی زیادیکرد و ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان.