Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كه‌شتی فاتیح بۆ گه‌ڕان و پشكنینی وزه'ی به‌سه‌ر كرده‌وه.
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان؛ به یاوه‌ری جێگری سه‌ركۆمار، فوئاد ئۆكتای؛ وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی، به‌رات ئاڵبایراك؛ سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، فه‌خره‌دین ئاڵتون؛ گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و ئیبراهیم كاڵن به كۆپته‌ر چوونه زۆنگوڵداك.
ئه‌ردۆغان و شاندی یاوه‌ری له‌وێ له‌لایه‌ن وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان، فاتیح دۆنمه‌ز و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه پێشوازییان لێ كرا.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌باره‌ی كاره‌كانی كه‌شتی فاتیح'ه‌وه ئه‌ردۆغان لێدوان بدات.