مووش - AA به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵ و دارستان له پارێزگای مووش، مه‌همه‌ت ئایدن ئاشكرای كرد له شاره‌كه‌یان یەک ملیۆن و ٣٨٤ هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی بچووك ده‌له‌وه‌ڕێنرێن و ساڵانه به نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار تۆن شیر و دوو هه‌زار تۆن خوری، ٥٥٠ ملیۆن لیره ده‌خه‌نه سه‌ر ئابووریی وڵات. مه‌همه‌ت ئایدن سه‌ردانی گوندی ئه‌كیندوزو-ی كرد كه ٣٥ كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی پارێزگاكه‌وه دووره و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاژه‌ڵدارانه كۆبوویه‌وه كه له كوێستانێك به به‌رزایی دوو هه‌زار و ٥٠٠ مه‌تر له ئاستی رووی ده‌ریاوه، ده‌مێننه‌وه و ئاژه‌ڵداریی ده‌كه‌ن. مه‌همه‌ت ئایدن گوێی له گرفت و داواكارییه‌كانی ئاژه‌ڵداره‌كان گرت و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌وانان، باسی له‌وه كرد له سه‌رانسه‌ری پارێزگا‌كه‌دا، سێ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار دۆنم له‌وه‌ڕگا و ٢١٧ كوێستان هه‌ن. به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵ و دارستان له پارێزگای مووش تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌یش، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شی خۆشگوزه‌رانی و ئارامیی له ناوچه‌كه، ئاژه‌ڵداریی بووژاوه‌ته‌وه و كوێستانه‌كان پڕبوون و گوتی: "جووتیاره‌كانمان هه‌موو سالێك له مانگی ئایاردا ده‌چنه كوێستانه‌كان. له ٢١٧ كوێستانی پارێزگاكه‌ماندا، یەک ملیۆن و ٨٤ هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی بچووك ده‌له‌وه‌ڕێنرێن. نه‌ك ته‌نها ئاژه‌ڵه‌كانی پارێزگاكه‌ی ئێمه، به‌ڵكو له وەرزی به‌هاردا له پارێزگا گه‌رمه‌كانی وه‌ك دیاربه‌كر، ئورفا، ماردین، سێرت و باتمان-ه‌وه، نزیكه‌ی ٣٠٠ هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی بچووك ده‌هێنرێن و لێره ده‌له‌وه‌ڕێنرێن. هاووڵاتییانمان لێره له خۆشگوزه‌رانی ئارامییدا، شیر، خوری، په‌نیر و كه‌ره به‌رهه‌م ده‌هێنن. به درێژایی ماوه‌ی مانه‌وه له كوێستانه‌كان، دوو هه‌زار تۆن خوری و نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار تۆن شیری مه‌ڕ و بزن به‌رهه‌م ده‌هێنن. ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی كه له كوێستانه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، ٥٥٠ ملیۆن لیره سوود به ئابووریی پارێزگاكه‌مان ده‌گه‌یه‌نێت. وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بۆ هه‌ر سه‌ر مه‌ڕێك ٢٥ لیره هاوكاریی پێشكه‌ش بە ئاژه‌ڵداران ده‌كات". ( Sabri Yıldırım - ئاژانسی ئانادۆڵو )
مووش - AA له پارێزگای مووش، یەک ملیۆن و ٣٨٤ هه‌زار سه‌ر ئاژه‌ڵی بچووك ده‌له‌وه‌ڕێنرێن و ساڵانه به نزیكه‌ی ٦٠ هه‌زار تۆن شیر و دوو هه‌زار تۆن خوری، ٥٥٠ ملیۆن لیره ده‌خه‌نه سه‌ر ئابووریی توركيا. ( Sabri Yıldırım - ئاژانسی ئانادۆڵو )