غەززە.. دوای زیاتر لە دوو ساڵ ڕووفاتی ١١٢ فەلەستینی لە ژێر پاشماوەکانەوە دەرھێنران و بەخاک دەسپێردرێن
ڕۆژی سێشەممە، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی رووفاتی ١١٢ کەس بەڕێوەچوو کە لەلایەن ئیسرائیلەوە لە ھێرشێکدا بۆ سەر ماڵەکانیان لە گەڕەکی سەبرە لە باشووری شاری غەززە کوژرابوون و بەم دواییانەدا لەژێر داروپەردوو دەرهێندران.