ئه‌ردۆغان: ''ناهێڵین هیچ وڵاتێک مافمان بخوات''
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: ''ئێمە چاومان لە مافی کەس نییە، بەڵام ناهێڵین هیچ وڵاتێکیش مافمان بخوات''
Ankara
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی گرژیی و ئاسته‌نگ درووستكردن له‌لایه‌ن جه‌هه‌په‌وه، تا ئێستا هه‌رچیمان كردبێت بە سەرکەوتووی ئەنجاممانداوە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە میانی کۆبوونەوەی بەرفراوانی بەرپرسانی لقەکانی ئاک پارتی لە پارێزگاکان کە لە ناوەندی گشتیی پارتەکە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لە گوتارەکەیدا ئاشكرای كرد کە ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ و سه‌رۆكی ئەنجوومەنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، چارڵز میشێل گفتوگۆ ده‌كات.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەبارەت بە گرژییه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست رایگەیاند "پێویسته هیچ كه‌سێك له ئاوێنه‌ی زه‌به‌لاحدا ته‌ماشای خۆی نه‌كات. به‌ڕوونی و ئاشكرا ده‌یڵێم، پێویسته به دوای خۆ نواندنه‌وه نه‌بن".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''هەنگاوەکانی وڵاتەکەمان بۆ گەرەنتینەکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، هەم لە سیاسەتی ناوخۆیی و هەمیش لە سیاسەتی دەرەکییدا بووەتە وەرەقەیەکی یەکلاکەرەوە''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هەروەها باسی لە هۆکارەکانی زیادبوونی گرژییەکان کرد لە ناوچەکەدا و رایگەیاند "ئه‌وه‌ی كه بووه‌ته هۆی هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست توركیا نییه، به‌ڵكو عه‌قڵیه‌تی (قوبرسی) یۆنانی- یۆنانییه كه له هه‌وڵدایه هیچ حسابێك بۆ توركیا و كۆماری توركی قوبرسی باكوور نه‌كات".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گوتیشی: ''ئێمە چاومان لە مافی کەس نییە، بەڵام ناهێڵین هیچ وڵاتێکیش مافمان بخوات''.
سه‌ركۆماری توركیا باسی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کرد بەرامبەر لوبنان و رایگەیاند "ئێمه وه‌ك ئه‌و جۆره كه‌سانه نین كه خولیا و ئارەزوویانه وێنه بگرن و له‌به‌رده‌می كامێرا خۆیان ده‌ربخه‌ن. وه‌ك پێویستییه‌كی برایه‌تی تاهه‌تایه له‌گه‌ڵ لوبنانین".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هاوکات باسی لە رێگاچارەی کێشەکانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست کرد و گوتی: "رێگای چاره‌سه‌ر له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، دیالۆگ و دانوستانه. ئه‌گه‌ر به هۆشیاریی و عاقڵمه‌ندیی مامه‌ڵه بكرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت رێگاچاره‌یه‌ك كه مافی هه‌مووان بپارێزێت و له‌سه‌ر بنه‌مای براوه-براوه بێت، بدۆزرێته‌وه".
گوتیشی: ''ئەوانەی هێرش دەکەنە سەر خزمانمان، دەبێت بزانن کە بە یاسای نێودەوڵەتیی و شێوازەکانی دیکەیش باجەکەی دەدەن''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هۆشداری دایە یەکێتیی ئەورووپا و رایگەیاند ''پێویستە یەکێتیی ئەورووپا لە حکوومەتی یۆنان بپرسێت کە وڵاتێکی ئەندامی یەکێتییەکەیە، ئایا بەپێی یاساکانی یەکێتیی ئەورووپا بەرپرسیارێتیی لەبارەی پاراستنی مافی کەمایەتییەکان بەجێ دەگەیەنێت یان نا؟
گوتیشی: "هه‌ڵوێستی یۆنان له‌باره‌ی ئیجه و ده‌ریای ناوه‌ڕاست بۆ مه‌رامێكی دیكه‌یه. داواكاری بۆ قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌ریایی له‌و ناوچه ده‌ریایییانه‌ی كه دوو كیلۆمه‌تر له كه‌ناراوه‌كانی توركیا و ٥٨٠ كیلۆمه‌تر له ناوچه وشكاوییه‌كانی یۆنانه‌وه دوورن ژیرانه و لۆجیكی نییه".
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان هەروەها راشیگەیاند ''بانگەشەی خاوەندارێتیی ٤٠ هەزار کیلۆمەترچوارگۆشەی دەریا لەلایەن ناوچەیەکەوە کە ١٠ کیلۆمەترچوارگۆشەیە لەڕووی یاسای نێودەوڵەتییەوە هەم گاڵتەجاڕیە هەمیش بێ بنەمایە. دووبارە داوا لە یۆنان دەکەمەوە ماف و یاسای تورکیا لەبەرچاو بگرێت''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن