توركيا, کۆڤید- ١٩

سەرکۆماری تورکیا نەخۆشخانەیەکی نوێی لە شاری ئیستانبوڵ کردەوە

- سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان نەخۆشخانەی باشاکشەهیر لە شاری ئیستانبوڵ کردەوە و لە میانی گوتارێکدا باسی لە گرنگی ئەو هەنگاوانە کرد کە تورکیا لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گرتونیەتییەبەر.

21.05.2020 - نوێکردنەوە : 22.05.2020
سەرکۆماری تورکیا نەخۆشخانەیەکی نوێی لە شاری ئیستانبوڵ کردەوە

Ankara
ئیستانبوڵ- AA

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان نەخۆشخانەی باشاکشەھیر لە شاری ئیستانبوڵ کردەوە کە سێ رێڕەوی تایبەت بە ھەلیکۆپتەری ئەمبوڵانس و پارکینگێکی زیاتر لە ھەشت ھەزار ئۆتۆمبێلی ھەیە.


رەجەب تەیب ئەردۆغان سوپاسی سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، شینزۆ ئابێ کرد بۆ بەشداریکردن لە مەڕاسیمەکەدا و گوتی: ''لە سەردەمێکدا کە شیرازەی گشتیی بەھۆی داڕووخانی سیستمەکانی تەندروستییەوە زامداربووە، تورکیا و ژاپۆن سەرکەوتنێکی نموونەیی نیشان دەدەن''.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان ھەروەھا پێزانین و ستایشی بەرامبەر تەواوی ئەو کارمەندانە دەربڕی کە لە پڕۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەکەدا جێ دەستییان ھەبووە.

نەخۆشخانەی باشاکشەھیر دۆستی ژینگەیە و یەکێکە لە جوانترین پڕۆژەکانی پێکەوە کارکردنی کەرتی گشتیی و کەرتی تایبەت کە دوو ھەزار و ٦٨٢ قەروێڵە، ٤٥٦ یەکەی چاودێری چڕ و ٩٠ ھۆڵی نەشتەرگەری لەخۆگرتووە و بەتایبەت لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) رۆڵێکی گرنگی دەبێت.

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی گوتەکەیدا باسی لەوە کرد کە نەخۆشخانەکە لە ١٠٧ بواری تەندروستییدا خزمەت پێشکەش دەکات و دەتوانێت رۆژانە تیایدا کاری پشکنین بۆ ٣٥ ھەزار نەخۆش و نەشتەرگەری تایبەت بۆ ٥٠٠ نەخۆش ئەنجامبدرێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە بارەی ھەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) رایگەیاند "لە دوێنێوە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوونی رۆژانە ھێناوەتە خوار ھەزارەوە".

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ھاوکارییەکانی تورکیا بۆ وڵاتانی جیھان لە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-١٩) گوتی: "تا ئێستا بۆ زیاتر لە ٨٠ وڵات، ھەموو جۆرە بەرھەمێکمان رەوانە کردووە و ھێشتاش لەسەر رەوانەکردنیان بەردەوامین". بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın