کازمی: "عێراق بە گەل و حکوومەتەوە بەگەرمی پیشوازی لە پاپا فرەنسیس دەکات"
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، عێراق بە گەل و حکوومەتەوە بە گەرمی پێشوازی لە پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس دەکات.
Arbil
هەولێر - AA
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند، عێراق بە گەل و حکوومەتەوە بە گەرمی پێشوازی لە پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس دەکات.
مستەفا کازمی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی تویتەر لەبارەی سەردانەکەی پاپا فرەنسیس پەیامێکی بەھەر سێ زمانی ئینگلیزی، عەرەبی و کوردی بڵاوکردەوە.
مستەفا کازمی نووسیوویەتی "عێراق بە گەل و حکوومەتەوە بە گەرمی پێشوازی لە پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس دەکات".
سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە "خاکی مێزۆپۆتامیا لەدێر زەمانەوە تا ئێستا و بۆ ھەمیشە، وێستگەیەکی مێژویی دیداری ئایین و ھزر و بەھا مرۆییە ھاوبەشەکانە".
مستەفا کازمی رووی پەیامەکەی ئاراستەی پاپا فرەنسیس کردووە و نووسیوویەتی 'قەداسەتیان بەخێربێن بۆ نیشتمانی سۆمەر و بابل و ئاشوور.. لانکەی پێغەمبەران و پیاوچاکان".
بڕیارە رۆژی ھەینی، پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بە سەردانێکی سێ رۆژە سەردانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بکات و لە میانیدا سەردانی ھەریەک لە پارێزگاکانی بەغدا، نەجەف، زیقار، ھەولێر و نەینەوا بکات.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن