توركيا, جيهان

چاوشئۆغڵو و جه‌عفه‌ری كۆبوونه‌وه‌

- وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی، ئیبراھیم جەعفەری کۆبوویەوە کە بە سەردانێک لە تورکیایە.

Meltem Bulur, Muhammet Ali Kemal  | 04.05.2018 - نوێکردنەوە : 05.05.2018
چاوشئۆغڵو و جه‌عفه‌ری كۆبوونه‌وه‌

Ankara

ئەنقەرە- AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، لەگەڵ ھاوتا عێراقییەکەی، ئیبراھیم جەعفەری کۆبوویەوە کە بە سەردانێک لە تورکیایە.

بەر لە کۆبوونەوەیان، مەولود چاوشئۆغڵو، لە روونکردنەوەیەکی کورتدا ئاماژەی بەوەکرد ھاوتا عێراقییەکەی بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لیژنەی ھاوبەشی ئابووریی، ھاتووەتە تورکیا.

چاوشئۆغڵو باسی لەوەکرد کە بەردەوام لەگەڵ ئیبراھیم جەعفەرییدا بە تەلەفۆن قسە دەکەن و لە کۆبوونەوە نێودەوڵەتییەکاندا چاویان بە یەکتر دەکەوێت، جگە لەوەش زوو زوو سەردانی یەکتر دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد لەو کۆبوونەوانەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بابەتە ناوچەییەکان و دۆخی ئێستای عێراقیان تاوتوێ دەکرێت و لەو رووەشەوە سەردانەکەی جەعفەریی لەکاتی خۆیدایە و زۆر پڕ واتایە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا ھەروەھا ھیوای خواست کە کۆبوونەوەیەکی بەسوود ئەنجامبدەن.

لای خۆشییەوە ئیبراھیم جەعفەری باسی لەوەکرد کە ھەمیشە چاوشئۆغڵو چالاکە و سوپای ناوبراویشی کرد بۆ میواندارییکردنیان بەر لە دەستپێکردنی گەشتەکەی.

جەعفەری ھیواشی خواست لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئەنجامیدەدەن، ئاستەنگەکانی بەردەم پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان ھەڵبگرن.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın