په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی سه‌ركۆماری توركیا و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كی تەلەفۆنییداله‌گه‌ڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستن به ره‌چاوكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان و به دیالۆگ.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان سەربە سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند له میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و مێركڵ-دا، پرسه ناوچه‌ییه‌كان له‌سه‌روویانه‌وه پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، تاوتوێ كراون.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه سه‌ركۆمار ئه‌ردۆغان له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مێركڵ ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستن به ره‌چاوكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییەکان و به دیالۆگ.
هەر لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، ئەردۆغان و مێرکڵ تاوتوێی پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌ڵمانیایان كرد.