پرێمیەر لیگ.. برایتۆن زۆر بە قورسی بە مانچستەر سیتی دۆرا
لە میانی یارییەكانی 35ەهەمین هەفتەی پرێمیەر لیگدا ، یانەی مانچستەر ستی بە ئەنجامی (5 -0) لە یانەی برایتۆن-ی بردەوە.
Ankara
ئەنقەرە ــ AA
لە میانی یارییەكانی 35ەهەمین هەفتەی پرێمیەرلیگدا، یانەی مانچستەر ستی بە ئەنجامی (5 - 0) لە یانەی برایتۆن-ی بردەوە.
لە میانی یارییەكانی 35ەهەمین هەفتەی پرێمیەر لیگدا، مانچستەر ستی و یانەی برایتۆن رووبەڕووی یەكتربوونەوە.
لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا و لە خولەكەكانی 21 و 44دا، یاریزانانی مانچستەر ستی، رەحیم ستێرلینگ و گابرێیل خیسۆس گۆلی یەكەم و دووەمیان تۆماركرد.
لە گێمی دووەمی یارییەكەدا و لە خولەكەكانی 53، 57دا، رەحیم ستێرلینگ گوڵی سێیەم و بێرناردۆ سیلڤا گۆلی چوارەمیان تۆماركرد.
لە خولەكی 81ی گێمی دووەمی یارییەكەدا، رەحیم ستێرلینگ گۆلی سێیەمی خۆی و پێنجەمی بۆ یانەكەی تۆماركرد.
بەم ئەنجامەیش، یانەی مانچستەر سیتی كۆی خاڵەكانی گەیاندە 72 خاڵ و لە پلەی دووەمی پرێمیەر لیگ دایە و لە بەرامبەردا، یانەی برایتۆن خاوەن 36 خاڵ و لە پلەی 15 دایە.