جيهان

پاپای ڤاتیکان پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتییانی عێراق دەکات

پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بەر لە سەردانەی مێژووییەکەی بۆ عێراق کە لەوەتەی بوون بە سەرۆکی کڵێسای کاسۆلیکی لە ئاداری ٢٠١٣ـەوە یەکەمجارە بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامی بدات، پەیامێکی ئاراستەی هاووڵاتییانی عێراق کرد.

Mustafa M. M. Haboush, Sarmand Hameed  | 04.03.2021 - نوێکردنەوە : 05.03.2021
پاپای ڤاتیکان پەیامێک ئاراستەی هاووڵاتییانی عێراق دەکات

Baghdad

بەغدا - AA

پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس بەر لە سەردانەی مێژووییەکەی بۆ عێراق کە لەوەتەی بوون بە سەرۆکی کڵێسای کاسۆلیکی لە ئاداری ٢٠١٣ـەوە یەکەمجارە بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامی بدات، پەیامێکی ئاراستەی هاووڵاتییانی عێراق کرد.

پاپا فرەنسیس لە پەیامێکی وێنەییدا دەڵێت: "خوشک و برایانی ئازیزم لە عێراق.. بەپەرۆشم بۆ دیدارتان و بینینی رووخسارتان و سەردانکردنی خاکەکەتان، لانکەی شارستانییەتی رەسەن و ناوازە".

پاپا فرەنسیس لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت: "من بە تۆبەکارییەوە پێتان دەگەم بۆئەوەی دوای چەندین ساڵ لە جەنگ و تیرۆر نزای لێخۆشبوون و ئاشتبوونەوە لە یەزدان بکەم.. بەپەرۆشی ئاشتییەوە دێمە دیدارتان و ھەوڵ بۆ برایەتی و تەبایی دەدەم و دەخوازم پێکەوە نوێژ بکەین، پێکەوە ھەنگاو بنێین و لەگەڵ خوشک و برایانمان نەریتە ئایینییەکانی دیکە لەژێر بەیداخی باوکمان ئیبراھیم بەجێ بگەیێنین، کە ھەمووان لە چوارچێوەی خێزانێکدا بە موسڵمان و جوو و کریستیان کۆدەکاتەوە".

پاپای ڤاتیکان رووی پەیامەکەی ئاراستەی کرستیانەکان لە عێراق کردووە و نووسیوویەتی: "تاوەکو ئێستا لە چاوەکانتاندا وێنەی خانووە خاپوورکراوەکان و کڵێسا وێرانکراوەکان و لە دڵەکانیشتاندا برینی جیابوونەوە لە خۆشەویستان و کۆچکردن لە ماڵەکانتاندا ماوەتەوە".

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی پاپا فرەنسیس هاتووە: "دەمەوێت باوەشی پڕ نەرمی کڵێساکانتان بۆ بھێنم، ئەو کڵێسایەی کە لە ئێوە و لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاستی ئازاردراو نزیکە و هاندەرتان بم بۆ بەرەوپێشچوون".

بڕیارە پاپای ڤاتیکان، پاپا فرەنسیس رۆژی هەینی بە سەردانێکی سێ رۆژە بگاتە عێراق.

هەفتەی رابردوو، سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح سەردانی پاپای ڤاتیکان و دیداری لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی بە "مێژوویی" وەسف کرد.

وەک ئامادەکاریی بۆ سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، شەقامەکانی ئەو پارێزگایانەی کە پاپا فرەنسیس سەردانیان دەکات کە هەریەک لە بەغدا، نەجەف، زیقار، نەینەوا و هەولێر دەگرێتەوە، بە وێنەی پاپا و لافیتەی بەخێرهێنان رازێنراونەتەوە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın