عێراق

پارێزگاى دهۆك شه‌هیدكردنى جووتیار موحسین له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ ریسوا و شه‌ر‌مه‌زار کرد

پارێزگاى دهۆك شه‌هیدكردنى جووتیار موحسین له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ ریسوا و شه‌ر‌مه‌زار کرد

Aras Huseyin  | 23.02.2021 - نوێکردنەوە : 24.02.2021
پارێزگاى دهۆك شه‌هیدكردنى جووتیار موحسین له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ ریسوا و شه‌ر‌مه‌زار کرد

Arbil

دهۆك - AA

ژوورى راگه‌یاندنى پارێزگاى دهۆك سەبارەت بە شه‌هیدكردنى هاووڵاتى، جووتیار موحسین حسێن له‌لایه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌، راگه‌یەنراوێكى بڵاوكردەوە.

له‌ راگه‌یەنراوه‌كه‌ى ژوورى راگه‌یاندنى پارێزگاى دهۆكدا هاتووه‌ "رفاندن، ده‌ستگیركردن، زیندانیكردن و شه‌هیدكردنى هاووڵاتى جووتیار موحسین سیارى كوڕى پارێزگاى دهۆك له‌لایه‌ن چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌وه‌ ریسوا و شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین".

ژوورى راگه‌یاندنى پارێزگاى دهۆك هەروەها رایگەیاندووە، "گرتن و زیندانیكردنى هاووڵاتییان ته‌نها كارى داموده‌زگا دادوه‌رییه‌كانه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى یاسادا ئه‌نجامده‌درێت و ئه‌م كاره‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌م ده‌زگایانه‌ كارێكى نایاسایى و نامرۆڤایاتى و به‌ ته‌عداكردن له‌سه‌ر خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت".

شایەنی باسە جووتیار موحسین حسێن سیاری لە رۆژی ٢٩/١/٢٠٢٠ لەلایەن رێکخرای تیرۆریستی پەکەکەوە لە ناحیەی چەمانکێ رفێنرا و لە رۆژی ١٠/٢/٢٠٢١ لەگەڵ ١٣ ھاووڵاتی تورکیا لە چیای گارە سەربە پارێزگای دھۆک تەرمەکەی بە کوژراوی دۆزرایەوە و رۆژی ٢٢/٢/٢٠٢١ لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە تەرمی جووتیار رادەستی کەسوکاری کرا و لە گۆڕستانی شاخکێ لە شاری دھۆک لەلایەن کەسوکارییەوە بە خاکسپێردرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın