سياسەت, جيهان

وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا ئازەرییەکەی ئەنجامدا

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جەیھون بایرامۆڤ ئەنجامدا.

Mehmet Şah Yılmaz  | 17.10.2020 - نوێکردنەوە : 17.10.2020
وەزیری دەرەوەی تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ هاوتا ئازەرییەکەی ئەنجامدا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان، جەیھون بایرامۆڤ ئەنجامدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەکانی دیبلۆماتیکی وەرگیراون، مەولود چاوشئۆغڵو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ جەیھون بایرامۆڤ ئەنجامداوە و لە میانیدا تاوتوێی "ھێرشی ئەرمینیا بۆ سەر ناوچەی گەنجە کرد".

چاوشئۆغڵو لە دوای ھێرشەکەی ئەرمینیا، لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسیبووی "ئەرمینیا بەردەوامە لە کوشتنی خەڵکی سڤیل و ئەنجامدانی تاوانی جەنگ. بێ دەنگی لە بەرامبەر ئەم وەحشیگەرییە، بە مانای ھاوبەشیکردن دێت لەم تاوانی کوشتنە".

پێشتر سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئازەربایجان لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستۆتە سەر ئەوەی کە شەوی رابردوو سوپای ئەرمینیا لە رێگای ئاراستەکردنی مووشەکەوە ھێرشی کردووەتە سەر ناوچە مەدەنینشینەکانی شاری گەنجە کە دووەم گەورەترین شاری ئازەربایجانە.

یەکێک لەو مووشەکانە بەر تەلارێکی چەند نھۆمی مەدەنینشین کەوتووە و بەھۆیەوە ١٢ ھاووڵاتیی ئازەربایجان گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ٤٠ کەسی دیکەیش بریندار بوون.

لە ئاکامی ھێرشەکەی ئەرمینیادا زیانێکی زۆر بەر خانوو، شوێنکار و ئۆتۆمبێلی ھاووڵاتییان کەوتووە.



بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın