هەواڵگری ئەمریکا: "ئهلقاعيدە لە ئەفغانستان بەهێز دەبێت و لە ئایندەدا هەڕهشە بۆ سەر ئەمريكا دروست دەكات"
Washington DC
واشنتۆن - AA
جێگری بەڕێوەبەری ئاژانسی ناوەندیی ھەواڵگريی ئەمریکا (CIA)، دهیڤید کۆھێن، ئاشكرای كرد، تێبینییان كدووه كه رێکخراوی ئهلقاعیدەیان خەریکی چەند چالاکییەکی نھێنی بووە لە دژی ئەفغانستان و ئەگەری ھەیە لە ماوەی یەک بۆ دوو ساڵدا بگەنە ئاستی ھەڕەشە بۆ سەر ئەمریکا.
بەرپرسانی دامەزراوە ھەواڵگرییەکانی ئەمریکا لە میانی بەشداریکردنیان لە لووتکەی ھەواڵگریی ٢٠٢١ کە لە واشتنۆنی پایتەخت بەڕێوەچوو، بانگەشەی ئەوەیان کرد کە لە ماوەی چەند ساڵێکدا ئهلقاعیدە لە ئەفغانستان بەھێز دەبێتەوە.
دهیڤید کۆھێن لە میانی گوتارێکیدا لە لووتکەکەدا، رایگهیاند: "ئێمە بە راستی ئاماژەی چەند جووڵەیەکی نھێنیی ئهلقاعیدەمان لە دژی ئەفغانستان بینیوە. لە ئێستادا زۆر زووە بەڵام لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین".
کۆھێن بۆچوونی لەسەر دووبارە بەھێز بوونەوەی ئهلقاعیدە لە ئەفغانستان خستەڕوو و گوتی: "چ کاتێک ئهلقاعیدە یان تەنانەت داعش-خوراسان توانای درووستکردنی ھەڕەشەی بۆ سەر ئەمریکا دهبێت؟ له ماوەی یەک بۆ دوو ساڵدا".
جێگری بەڕێوەبەری CIA ئەوەشی دووپات کردەوە کە توانا ھەواڵگرییەکانی ناو ئەفغانستان لە ئاستی پێشوودا نییە.
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری ئاژانسی ھەواڵگریی بەرگریی، سکۆت برایر، داكۆكی لەوە کرد کە ئهلقاعیدە بە شێوەیەکی خێرا لە ماوەی یەک بۆ دوو ساڵدا ھێزی زیاد دەکات و دەگاتە ئاستی ھەڕهشە کردن لە ئەمریکا.
ئیدارەی ئەمریکا دوای شەڕی ٢٠ ساڵە لە ٣١ی ئابدا، دوایین سەربازی خۆی لە ئەفغانستان کشاندەوە، ئەمریکییەکان و ژمارەیەکی زۆری ئەو ئەفغانییانەی کە کاریان لەگەڵ ئەمریکادا دەکرد لە وڵاتەکە دەرباز کرد.
بەهۆی پێشبینی نەکردنی زوو ههرهس هێنانی ئیدارەی ئەفغانستان لە لایەن ھەواڵگریی ئەمریکاوە، واشنتۆن کەوتە بە رمی رەخنەگران.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن