هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا

نوێترین لێدوانی ترەمپ لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە دیموکراتەکان لە چەند ویلایەتێکی ھەستیار بە تایبەتی پەنسیلڤانیا ھەوڵیانداوە دەستکاری دەنگەکان بکەن.

Dildar Baykan  | 05.11.2020 - نوێکردنەوە : 06.11.2020
نوێترین لێدوانی ترەمپ لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن

Washington DC

واشنتۆن - AA

سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند کە دیموکراتەکان لە چەند ویلایەتێکی ھەستیار بە تایبەتی پەنسیلڤانیا ھەوڵیانداوە دەستکاری دەنگەکان بکەن.

ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەبارەی ٥٩یەمین ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە.

ترەمپ بەرگری لەوە کرد کە لە ویلایەتەکانی پەنسیلڤانیا، ویسکۆنسین و میشیگان ئەو دەنگانە ئاشکرا بوون کە بۆ بایدن کۆکراونەتەوە و گوتیشی: "ئەمە بۆ وڵاتەکەمان زۆر خراپە".

ترەمپ راشیگەیاند کە دیموکراتەکان لە پەنسیلڤانیا ھەوڵی دەستکاری کردنی دەنگەکان دەدەن بە تایبەتی لە ویلایەتەکانی میشیگان و ویلایەتەکانی دیکەش.

ترەمپ رەخنەی ئەوەی گرت کە تا ئێستا بەشێکی زۆری ئەو دەنگانەی بە رێگەی پۆستە بەکارھێنراون، دەست بە ھەژمارکردنیان نەکراوە و گوتیشی: "لە پەنسیلڤانیا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەھێنین. بەڵام کەمێک پێش ئێستا سکرتێری ویلایەتی پەنسیلڤانیا رایگەیاند کە ملیۆنان دەنگ تا ئێستا جیانەکراونەتەوە".

ھاوکات دوێنێ لە کۆی حەوت تویتی ترەمپ سێ دانەیان ئەتیکێتی " بەشێک یان گشت ناوەڕۆکی ئەو بڵاوکراوەیە جێگەی مشتومڕ"ی لەسەر دانرا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın