نرخی نەوت.. خاوی برێنت به ٣٦ دۆلار و ٦١ سه‌نته
- نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٣٦ دۆلار و ٦١ سه‌نته.
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به ٣٦ دۆلار و ٦١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٣٦ دۆلار و ٤٦ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٣٥ دۆلار و ٧٥ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ٠٩:٢٠ه‌وه، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٢،٤٠ به‌رزبووه‌ته‌وه و به ٣٦ دۆلار و یه‌ك سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٣٤ دۆلار و ٣١ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
فه‌رمانگه‌ی زانیاری وزه‌ی ئه‌مریكا (EIA)، بڵاوی كرده‌وه كه نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له وڵات‌دا له هه‌فته‌ی رابردوودا، پێنج ملیۆن به‌رمیل (سه‌دا ٠،٩) كه‌می كردووه و دابه‌زیوه بۆ ٥٢٦ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار به‌رمیل. ئه‌وه له كاتێكدایه چاوه‌ڕوانی بازاڕ به‌ئاراسته‌ی زیادبوونی یه‌ك ملیۆن و ١٠٠ هه‌زار به‌رمیل بوو. له هه‌فته‌ی پێشووتردا، نه‌وتی خاوی عەمبارکراو ئه‌و وڵاته ٧٠٠ هه‌زار به‌رمیل كه‌می كردبوو.
به‌وه‌یش ئه‌وه جاری دووه‌مه نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراو له ئه‌مریكا كه‌م بكات دوای ئه‌وه‌ی ١٥ جار له‌سه‌ر یه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد.
به‌رزبوونه‌ی نرخی نه‌وت له جیهاندا كاریگه‌ربووه له كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی خاوی بازرگانیی عەمبارکراوی ئه‌مریكا.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه د‌ەرككردن به‌وه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌رهه‌می نه‌وت ئۆپیك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك به سووده، كاریگه‌ری نه‌رێنیی له‌سه‌ر بازاڕ دروستكردووه.
هاوكات نه‌بوونی چاوه‌ڕوانی خێرا زیندووبوونه‌وه‌ی داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت، وه‌ك كاریگه‌ری ده‌بینرێت له‌سه‌ر سنوورداركردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٣٦ دۆلار و ٦٨ سه‌نت بۆ ٣٨ دۆلار و ٧٦ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٣٤ دۆلار و ٦٠ سه‌نت بۆ ٣٢ دۆلار و ٥٢ سه‌نت بمێنێته‌وه.