له ٢٣ی ئاداره‌وه خوێندن به ئۆنلاین له زانكۆكانی توركیا ده‌ست پێ ده‌كات
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی خوێندنی باڵای توركیا، سه‌راچ یه‌كتا: "له ٢٣ی ئاداره‌وه ده‌ست ده‌كرێت به خوێندن به شێوه‌ی ئۆنلاین له‌و زانكۆیانه‌ی کە خاوه‌ن سیسته‌می ئۆنلاینن بۆ خوێندن".
Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی خوێندنی باڵای توركیا، سه‌راچ یه‌كتا رایگه‌یاند "له ٢٣ی ئاداره‌وه ده‌ست ده‌كرێت به خوێندن به شێوه‌ی ئۆنلاین له‌و زانكۆیانه‌ی کە خاوه‌ن سیسته‌می ئۆنلاینن بۆ خوێندن".
سه‌راچ یەکتا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا له‌باره‌ی راگەیاندنی پشوو له زانكۆكان به‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوه ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئه‌وان به سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه تیایاندا ته‌شه‌نه‌ی كردووه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خوێندن ده‌ست پێ بكاته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕیان پێك هێناوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی خوێندنی باڵای توركیا، سه‌راچ یه‌كتا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ١٢٣ زانكۆی توركیا سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه و خوێندنی ئۆنلاینیان هه‌یه گوتی: "له ٢٣ی ئاداره‌وه ده‌ست ده‌كرێت به خوێندن به شێوه‌ی ئۆنلاین له‌و زانكۆیانه‌ی کە خاوه‌ن سیسته‌می ئۆنلاینن بۆ خوێندن. له‌و زانكۆیانه‌یش كه خاوه‌ن ئه‌م توانایه نین له ٢٣ی ئاداره‌وه كه‌شی پێداویستییه‌كانی خوێندنی كراوه به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كرێته‌وه".