له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت چاره‌نووسی حیزبوڵڵا نادیاره
- ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كه زیانی زۆری گیانیی و ماددیی به‌دوای خۆیدا هێنا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرفته ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
ته‌قینه‌وه به‌هێزه‌كه‌ی به‌یروتی پایته‌ختی لوبنان كه زیانی زۆری گیانیی و ماددیی به‌دوای خۆیدا هێنا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرفته ئابووریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڕژێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان و هاوكات بووه هۆی ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه خۆپیشاندان دژی كاربه‌ده‌ستان، سیاسه‌تمه‌داران و حیزبوڵڵای پشتیوانییكراو له‌لایه‌ن ئێران، كه خاوه‌نی كاریگه‌ریی سه‌ربازییه، سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
تاران كه له قۆناغه‌كانی رابردوودا دووری نێوان حكوومه‌ته‌كه‌ی و سه‌ركرده لوبنانییه‌كانی ده‌پاراست، له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه په‌یامی پشتیوانیی بۆ سه‌رۆكوه‌زیران، حه‌سه‌ن دیاب نارد كه له‌گه‌ڵ حیزبوڵڵادا هاوپه‌یمانیی پێكهێناوه. ئه‌گه‌رچی ئێران له هه‌وڵدابوو رێگریی له‌وه‌بكات ته‌قینه‌وه‌كه بخرێته ئه‌ستۆی دیاب و سه‌ركرده‌ی حیزبوڵڵا، حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵڵا، به‌ڵام له‌وباره‌یه‌وه سه‌ركه‌وتنی زۆری به‌ده‌ستنه‌هێنا.
میدیای نزیك له حكوومه‌تی تاران، خۆپیشاندانه‌كانی دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی وه‌ك پیلانێكی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان له دژی حیزبوڵڵا بڵاوكرده‌وه.
- هه‌وڵه‌كانی پشتیوانییكردن له حیزبوڵڵا له میدیای ئێرانی‌دا
شاره‌زای ئێرانی له پرسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، حه‌سه‌ن رویوران، له لێدوانێكدا بۆ "ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌واڵی شیعه" - (شه‌فه‌قنا)، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو سه‌رۆكوه‌زیرانه‌كانی پێشووتر، نه‌جیب میقاتی و سه‌عد حه‌ریری به‌رپرسیارن له‌و كۆگایانه‌ی كه ته‌قینه‌وه‌كه تێیدا روویداوه.
هاوكات ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "وه‌قائیعی رووز" كه به نزیكی له کۆنەپارێزانی ئێران ناسراوه، گوتارێكی له‌ژێر ناونیشانی "پشێویی له به‌یروت؛ ده‌ست به دوگمه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانی له‌ناوبردنی حیزبوڵڵادا نرا" و تێیدا هاتووه:
"ئه‌م پێواژووه دوو لایه‌نی هه‌یه. یه‌كه‌میان؛ كردنه رۆژه‌ڤی ئه‌و ره‌خنانه‌ی كه حكوومه‌تی ئێران سه‌ره‌ڕای هه‌ژاریی و نه‌داریی له ناوخۆی وڵات، به‌ڵام بڕێكی زۆر هاوكاریی پێشكه‌شی لوبنان كردووه. دووه‌میان: به‌ناوی هاوكارییه‌وه به‌خشینی بڕێكی زۆر به‌رتیل له‌لایه‌ن سعوودیه، ئه‌مریكا و وڵاتانی ئه‌ورووپا به ئیداره‌ی لوبنان بۆ كۆتاییهێنان به حیزبوڵڵا و ناساندنی باڵی سه‌ربازیی رێكخراوه‌كه وه‌ك تیرۆریست".
هاوكات باڵیۆزی پێشووی ئێران له له‌نده‌ن، سه‌ید جه‌لال سه‌عاده‌تیان له لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "Fararu"، رایگه‌یاندووه: "دامه‌زراوه‌كان كه ناوه‌نده‌كانیان له ئه‌مریكا، وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان و ئیسرائیله، له هه‌وڵدان له‌رێگه‌ی په‌یوه‌ستكردنی ته‌قینه‌وه‌ی كۆگاكه‌ی به‌یروت به حیزبوڵڵاوه، پێگه‌ی سیاسیی رێكخراوه‌كه له لوبنان لاواز بكه‌ن".
- "حزبوڵڵا له دۆخێكی سه‌ختدایه"
سیاسه‌توانی ئێرانی، دكتۆر ئه‌حمه‌د زه‌یدئابادی له‌مباره‌یه‌وه له هه‌ژماری فه‌رمیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند: "ته‌قینه‌وه به‌هێز و كاولكه‌ره‌كه‌ی به‌نده‌ری به‌یروت له‌لایه‌كه‌یه‌وه سوودی به ئۆپۆزسیۆنی حیزبوڵڵا له ناوخۆ و ده‌ره‌وه گه‌یاند، له‌لایه‌نی دیكه‌یشه‌وه ئه‌و رێكخراوه‌ی رووبه‌ڕووی ره‌وشێكی زۆر سه‌خت كرده‌وه بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆی كه تاكوو ئێستا تووشی ره‌وشێكی له‌م جۆره نه‌بووه‌ته‌وه. حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی حیزبوڵڵا رووخا. ئابووری وڵاتیش به‌بێ پشتیوانی ده‌ره‌كی نابرێت به‌ڕێوه".
زه‌یدئابادی به ئاماژه‌دان به گوته‌یه‌كی سه‌ركۆماری فه‌ڕه‌نسا، ئیمانوێل ماكرۆن له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و وڵاته كه رایگه‌یاندبوو، "چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی لوبنان پێویستی به چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه"، نووسیوویه‌تی: "هه‌ر كه باس له چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له لوبنان ده‌كرێت، یه‌كسه‌ر چه‌كه‌كانی حیزبوڵڵا به مێشكی مرۆڤدا دێن. حیزبوڵڵا بۆ پاراستنی چالاكییه‌كانی له لوبنان و ناوچه‌كه زیاتر په‌نا ده‌باته به‌ر چه‌ك. ئه‌م چه‌كانه‌ش وه‌ك هۆكاری سه‌ره‌كی قه‌یرانی ئابووری ئه‌م وڵاته دێته به‌رباس و به‌مه‌یش توڕه‌یی خه‌ڵك له‌و رێكخراوه زیاتر ده‌بێت".
ناوبراو به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت زیانی به حیزبوڵڵا گه‌یاندووه، به‌ڵام ئێران ناتوانێت هیچ بكات، ده‌ڵێت: "هه‌رچه‌ند ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت له هه‌موو كه‌سێك زیاتر زیانی به حیزبوڵڵاش گه‌یاندبێت و له‌م ره‌وشه‌دا زیان به‌ر پلانی ستراتیجی تارانیش بۆ داهاتوو كه‌وتبێت له ناوچه‌كه ئێستا ئێران خاوه‌ن ئه‌و هێزه نییه كه بتوانێت حیزبوڵڵا له‌و ره‌وشه رزگار بكات. ئه‌گه‌ر ئێران وه‌ك قۆناغی جه‌نگه‌كانی ٣٣ رۆژ له ٢٠٠٦ دراوی له‌به‌رده‌ستدا بووایه ئه‌وا ملیاران دۆلاری ده‌دایه دامه‌زراوه‌كانی سه‌ر به حیزبوڵڵا و به‌نده‌ری به‌یروتی سه‌رله‌نوێ ئاوه‌دان ده‌كرده‌وه. به‌ڵام له ئێستادا ئێران پاره‌ی ئه‌وه‌ی نییه خۆیشی به‌ڕێوه به‌رێت".
- "حیزبوڵڵا نابێته‌وه خاوه‌ن هێزی جاران"
له‌مباره‌یه‌وه سیاسه‌توانی ئێرانی محه‌مه‌د موحیبی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه له‌مه‌ودوا حیزبوڵڵا ناتوانێت پێگه‌ی جارانی له لوبنان و ده‌ره‌وه بپارێزێت.
موحیبی به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی لوبنان ره‌خنه‌گرتن بووه له حزبوڵڵا و گوتی: "پێگه‌ی سیاسیی ئه‌م رێكخراوه له لوبنان به شێوه‌یه‌كی جدی لاواز ده‌بێت. حیزبوڵڵا نابێته‌وه خاوه‌ن هێزی جاران. حیزبوڵڵا له رێگای به‌كارهێنانی ئه‌و پاره‌یه‌ی له ئێران وه‌ری ده‌گرت بۆ خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سۆزی گه‌لی لوبنانی بۆ خۆی راكێشابوو".
موحوبی ئاماژەی بەوە کرد کە رێکخراوەکە پێگەی سیاسیشی لە پاشەکشەدایە و، رایگەیاند: ''ئەگەر لە داهاتووشدا لە پەرلەمان چەند کورسیەک بەدەستبهێنێت یان چەند وەزارەتێکی بەدەستەوە بێت بە هۆی کەمبوونەوەی ئەو پارەیەی لە ئێرانەوە بۆی دەچێت حیزبوڵڵا لە دیدی کۆمەڵگەی لوبناندا پێگەی لە پاشەکشەدا دەبێت''.
موحیبی باسی لەوە کرد کە بەو هۆیەوە هەیبەتی حیزبوڵلا لە دەرەوەی وڵات وەک پێشووتر نابێت و، گوتی: ''رێکخراوەکە هیچ کاتێک ناتوانێت ئەو پێگە کو‌لتووریی، کۆمەڵایەتیی و سەربازییە لە جەنگی ٣٣ رۆژەی ساڵی ٢٠٠٦ دژ بە ئیسرائیل بەدەستیهێنا، بەدەستیبهێنێتەوە. ئەو قۆناغەش بە هاوبەشی کردنی حیزبوڵڵا دەستیپێکرد لە کوشتاری گەلی سووریادا.
موحیبی ئەوەشی خستەڕوو کە پاش لاوازبوونی ئیمام موسای سەدر و بزووتنەوەی ئەمەل، شیعەکانی لوبنان حیزبوڵڵایان وەک نوێنەری خۆیان پەسەند کرد و، گوتی: ''حیزبوڵڵا لە دیدی شیعەکانی لوبناندا وەک تاڵیبان وایە لە دیدی پشتووەکانی ئەفغانستان. بۆ ئەوەی لەناوبردنی ئەو گرووپە پێویستە ئەو قەومە هەمووی لەناوببرێت، لەبەرئەوە حیزبوڵڵا پێکهاتەیەک نییە بە ئاسانیی لەناوبچێت''.
هەروەها موحیبی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە حکوومەتی تاران جگە لە پشتیوانی کردنی حیزبوڵلا هیچ چارەیەکی دیکەی نییە و، گوتی: ''هەرچەندە ئێران بە هۆی لاوازی لەڕووی ئابوورییەوە ناتوانێت زۆر پشتیوانی بکات، بەڵام ئەو رێکخراوە لەچاو گرووپەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبەرانی ئێرانی نزیکترە و گرنگیی ستراتیجی زیاترە. دەبێت ئێران پشتیوانی بۆ ئەو رێکخراوە بکشێنێتەوە تا لوبنان لە پێکهاتەیەکی مەزهەبی و ئاینییەوە ببێتە پێکهاتەیەکی دیموکراسیی و نیشتمانیی''.
- تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت
لە ٤ی ئابدا لە بەندەری بەیروت سەرەتا ئاگر لە کۆگای ژمارە ١٢ی بەندەرەکە کەوتەوە کە ماددەی تەقینەوەی تیادا هەڵگیرابوو، پاشان تەقینەوەیەکی زۆر بەهێز رووی دا کە هەموو بەیروتی هەژاند.
لە تەقینەوەکەدا، ١٧١ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی شەش هەزار کەس برینداربوون. ٣٠٠ هەزار خانوو زیانیان بەرکەوت و زیانی ماددی ١٠ بۆ ١٥ ملیار دۆلاری لێکەوتەوە.
سەرکۆماری لوبنان، میشێل عەون باسی لەوە کردبوو کە تەقینەوەکە بەهۆی دوو هەزار و ٧٥٠ تۆن نیتراتی ئامۆنیۆمەوە روویداوە کە شەش ساڵە لە کۆگایەکی بەندرەری بەیروتدا هەڵگیراوە.