له جیهان زیاتر له ١٢ ملیۆن و ١٨٠ هه‌زار كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون
- ژماره‌ی ئەو كەسانەى کە لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته، ٥٥٢ هەزار و ٣٨٢ كەس.
Ankara
ئەنقەرە - AA
لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان سەربە ویلایه‌تی هۆبی رۆژهەڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا، گه‌یشته ١٢ مليۆن و ١٨٠ هەزار و ٥٧٠ کەس.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه پشت به ئاماره نوێیەكانى تووشبوون بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، ژماره‌ی ئەو كەسانەى لە سەرانسەرى جيهان به‌و په‌تایه گيانيان لەدەستداوە گەیشتووه‌ته، ٥٥٢ هەزار و ٣٨٢ كەس و حه‌وت مليۆن و ٨١ هەزار و ٤١٠ کەس له تووشبووان چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌ئێستادا له جیهان، چوار ملیۆن و ٥٤٦ هه‌زار و ٧٧٨ تووشبوو چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
تا ئەمڕۆ به‌رزترین ئاماری تووشبوون و گيانلەدەستدان بە په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمريكا تۆماركراوە كه سێ ملیۆن و ١٥٩ هه‌زار و ٤١٤ كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و ١٣٤ هه‌زار و ٨٦٧ كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.