عێراق

كه‌ركووك.. له‌ ئاكامی‌ هێرشێكی داعشدا سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا

له‌ ئاكامی‌ هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ نزیك شارۆچكه‌ی داقوق له‌ پارێزگای كه‌ركووك سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا.

20.05.2020 - نوێکردنەوە : 20.05.2020
كه‌ركووك.. له‌ ئاكامی‌ هێرشێكی داعشدا سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا

At Ta mim
كه‌ركووك – AA

له‌ ئاكامی‌ هێرشێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له‌ نزیك شارۆچكه‌ی داقوق له‌ پارێزگای كه‌ركووك سه‌ربازێكی عێراقی كوژرا.

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی كه‌ركووك، ئه‌فراسیاو كامیل به‌ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، كه‌ تیرۆریستانی داعش به‌ چه‌كی سووك هێرشیان كردووه‌ت‌ه‌ سه‌ر خاڵێكی سوپای عێراق له‌ نزیك داقوق.

له‌ ئاكامی هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێكی عێراقی كوژراوه‌.

كامیل تیشكیشی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ چه‌كدارانی داعش رایان كردووه‌ و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانیش ده‌ستیان كردووه‌ به‌ گه‌ڕان له‌ تیرۆریستان.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın