فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک: "ھەوڵی زیاتر دەدەین بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش"
- فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، عەمید کاوە غەریب عەبدولرەحمان: "ئەوەی لە میانی دوو رۆژی رابردوودا شاری کەرکووک بەخۆیەوە بینی، کاریگەریی لەسەر ئاسایشی شارەکە نابێت".
Arbil
ھەولێر ــ AA
فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، عەمید کاوە غەریب عەبدولرەحمان رایگەیاند کە ئەوەی لە میانی دوو رۆژی رابردوودا شاری کەرکووک بەخۆیەوە بینی، کاریگەریی لەسەر ئاسایشی شارەکە نابێت.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کەرکووک، عەمید کاوە غەریب عەبدولرەحمان ھێزە ئەمنییەکانی لەناو شاری کەرکووک بەسەرکردووەتەوە و چاوی بە ژمارەیەک ھاووڵاتیی کەوتووە.
باس لەوەشکراوە کە فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک، عەمید کاوە غەریب عەبدولرەحمان داوای لە ھاووڵاتییان کردووە کە ھاوکاربن لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی شارەکە و گوتی: "ئەوەی لە میانی دوو رۆژی رابردوودا شاری کەرکووک بەخۆیەوە بینی، کاریگەریی لەسەر ئاسایشی شارەکە نابێت".
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە عەمید کاوە غەریب عەبدولرەحمان راشیگەیاندووە کە ھەوڵی زیاتر دەدەن بەئامانجی بەرقەرارکردنی ئاسایش و پاراستنی سامانی دەوڵەت و ھاووڵاتییان لە شاری کەرکووک و بۆ ئەو مەبەستەیش لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان لە پەیوەندییدان.
ئەمەیش دوای ئەوە دێت کە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی ھەڵبژاردنەکانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ژمارەیەک گەنجی کەرکووک بەمەبەستی دەربڕینی خۆشحاڵی خۆیان بەبۆنەی سەرکەوتنی قەوارە سیاسییەکانیان لە ھەڵبژاردنەکاندا، رژانە سەر شەقامەکانی شارەکە و لە میانیدا پێکھەڵبژان لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و گەنجەکاندا روویدا.
دوای پێکھەڵبژانەکان، ھێزە ئەمنییەکان ژمارەیەک گەنجی شارەکەیان، دەستگیرکردووە.