عێراق

عێراق.. ژەهراویبوونی 60 کەس بەهۆی خواردنی ژەمێكی بەربانگەوە

- سەرچاوە ئەمنی و پزیشكییەكان لە نەینەوا: "60 كەس لە شاری مووسڵ بەهۆی خواردنی ژەمێكی بەربانگەوە، ژەهراوی بوون".

20.05.2020 - نوێکردنەوە : 20.05.2020
عێراق.. ژەهراویبوونی 60 کەس بەهۆی خواردنی ژەمێكی بەربانگەوە

Iraq

بەغدا ــ AA

سەرچاوە ئەمنی و پزیشكییەكان لە پارێزگای نەینەوا رایانگەیاند كە 60 كەس لە شاری مووسڵ بەهۆی خواردنی ژەمێكی بەربانگەوە، ژەهراوی بوون.

لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی پزیشكیی كە لە فەرمانگەی تەندروستیی نەینەوا كار دەكات لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند لە ناوچەی مووسڵی كۆن، ژەمە خواردنێك بەسەر كەسانی هەژار و كەمدەرامەت دابەشكرا، بەڵام بەهۆی خواردنی ئەو ژەمەوە، 60 كەس ژەهراوی بوون كە لەلایەن تیمەكانی تەندروستییەوە گەیندراوەنەتە نەخۆشخانە.

لای خۆیەوە فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا، عەمید لەیس خەلیل حەمدانی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەكردووە، هێزەكانی پۆلیسی نەینەوا، پێنج كەسیان لەسەر ئامادەكردنی ئەو خواردنە دەستگیركردووە لەنێویاندا خاوەنی رێستوڕانتەكە.

فەرماندەی پۆلیسی نەینەوا روونی كردەوە بەهۆی خواردنی ئەو ژەمەوە، 60 كەس لە ناوچە كەوازین سنووری ناوچەی موسڵی كۆن ژەهراوی بوون، هەروەها رێكاری یاسایی گیراوەتەبەر بۆ لێكۆڵینەوە بە ئامانجی گەیشتن بە هۆكاری راستەقینەی رووداوەکە.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın