عێراق, کۆڤید- ١٩

عێراق.. دەستپێکردنی ھەڵمەتی ڤاکسیندان بە ڤاکسینی دژەکۆرۆنا

- دوای گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە چینەوە بۆ عێراق کە ٥٠ ھەزار دۆز ڤاکسینە، ھەڵمەتی ڤاکسیندانی کارمەندانی تەندورستیی دەستی پێکرد.

Zana Natık Kerem  | 02.03.2021 - نوێکردنەوە : 03.03.2021
عێراق.. دەستپێکردنی ھەڵمەتی ڤاکسیندان بە ڤاکسینی دژەکۆرۆنا

Arbil

ھەولێر ــ AA

دوای گەیشتنی یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە چینەوە بۆ عێراق کە ٥٠ ھەزار دۆز ڤاکسینە، ھەڵمەتی ڤاکسیندانی کارمەندانی تەندورستیی دەستی پێکرد.

لەمبارەیەوە بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان لە وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، روبا فەلاح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا وردەکاری دەستکردن بە ڤاکسیندان بە ڤاکسینی دژەکۆرۆنا خستەڕوو و رایگەیاند کە کارمەندانی تەندروستیی یەکەم کەسبوون کە لە شاری پزیشکی ناوەڕاستی بەغدا ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە.

ھاوکات بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی تەندورستیی و ژینگەی عێراق، ریاز حەلفی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند کە لە میانی چەند رۆژی داھاتوودا، ١٩٤ ھەزار دۆز ڤاکسینی دژەکۆرۆنای کۆمپانیای کۆڤاکس دەگاتە عێراق.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە یەکەم کاروانی ڤاکسینی دژەکۆرۆنا لە جۆری سینۆفارم لە چینەوە گەیشتە عێراق کە ٥٠ ھەزار دۆز ڤاکسین بوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın