جيهان

سەرۆکی پێشووی مۆساد: "ناتانیاهو هەڵەیەکی گەورەی کرد کاتێک هەوڵی تێکدانی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانی دا"

Mustafa Deveci  | 13.10.2021 - نوێکردنەوە : 13.10.2021
سەرۆکی پێشووی مۆساد: "ناتانیاهو هەڵەیەکی گەورەی کرد کاتێک هەوڵی تێکدانی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانی دا"

Quds

قودس - AA

سەرۆکی پێشووی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد)، ئافرایم هیلڤی رایگەیاند کە سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو هەڵەیەکی گەورەی کرد کاتێک هەوڵی تێکدانی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانی دا.

ئافرایم هیلڤی لە دیمانەیەکیدا لەگەڵ رۆژنامەی هارێتز، هەڵسەنگاندنی بۆ چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد.

سەرۆکی پێشووی مۆساد، ئافرایم هیلڤی باسی لە کشانەوەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کرد لە رێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ساڵی ٢٠١٨دا و گوتی: "هەمیشە پێم وابوو کە ئەوە هەڵەیەکی گەورەیە بۆ گوشارخستنە سەر سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوە لە رێککەوتنەکە".

ئافرایم هیلڤی هەروەها باسی لەوە کرد دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ لە رێککەوتنەکە کشایەوە، دۆخی دژبە ئێران بۆ ئەمریکا زۆر خراپتر بوو، چونکە لەگەڵ کشانەوەی واشنتۆن لە رێککەوتنەکە ئێران زیاتر نزیکبووەوە لە چەکی ئەتۆمی.

سەرۆکی پێشووی مۆساد ئەوەشی خستەڕوو کە کاتێک ناتانیاهو ئۆپەراسیۆنەکانی موسادی دژبە حکوومەتی تاران بۆ رای گشتیی رادەگەیاند بۆ شەرمەزارکردنی ئێرانییەکان هەڵەیەکی گەورەی کرد، بە پێچەوانەوە ئەوە دەرەنجامی نەرێنی هەبوو.

ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەک (ئەمریکا، رووسیا، فەڕەنسا، بەریتانیا، چین و ئەڵمانیا) لە ساڵی ٢٠١٥دا رێککەوتنێکی ئەتۆمییان واژوو کرد، بەڵام سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی ٢٠١٨دا لەو رێککەوتنە کشایەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın