سياسەت

سعوودیە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری دیکە رەوانەی هاریکاریی نێوان ئەمریکا-یەپەگە/پەکەکە دەکات

- حکوومەتی سعوودیە ، لەو ماوەیەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، لە ریاز بوو، ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بەمەبەستی بەکارهێنان لەو ناوچانەی لە سووریا لەژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکەدان، داوە.

Emre Aytekin  | 17.10.2018 - نوێکردنەوە : 17.10.2018
سعوودیە ١٠٠ ملیۆن دۆلاری دیکە رەوانەی هاریکاریی نێوان ئەمریکا-یەپەگە/پەکەکە دەکات

Ankara

ئەنقەرە - AA

حکوومەتی ریاز کە بەهۆی کاردانەوەکانی پەیوەست بە دیارنەمانی رۆژنامەوان، جەمال خاشقچی، رۆژانێکی سەخت بەڕێدەکات، لەو ماوەیەی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، لە ریاز بوو، ١٠٠ ملیۆن دۆلاری بەمەبەستی بەکارهێنان لەو ناوچانەی لە سووریا لەژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکەدان، داوە.

بەپێی هەواڵێک کە لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمزدا بڵاوکراوەتەوە، ئەو هاوکارییەی حکوومەتی ریاز بەڵێنی دابوو پێشکەش بەو ناوچانەی بکات کە لە سووریا لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش پاککراونەتەوە و بڕەکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بووە، لەمیانی سەردانەکەی مایک پۆمپیۆدا بۆ سعوودیە، خرایە سەر هەژمارە بانکییەکانی حکوومەتی ئەمریکا.

ئەگەرچی ئیدارەی ترەمپ ماوەیەکی درێژە داوای ئەو هاوکارییە داراییە دەکات بەڵام دانانی پارەکە لەسەر هەژمارە بانکییەکانی حکوومەتی ئەمریکا هاوکات لەگەڵ سەردانی پۆمپیۆ بۆ ریاز پەیوەست بە دیارنەمانی رۆژنامەوانی نەیاری سعوودیی لە کۆنسوڵخانەی سعوودیە لە ئیستانبوڵ، مایەی تێڕامانە.

رۆژنامەکە لە کاربەدەستێکی ئیدارەی ئەمریکاوە کە سیاسەتەکانی وڵاتەکەی لە سووریا ئاراستە دەکات بەڵام نەیویستووە ناوی بڵاوبکرێتەوە، گواستوویەتییەوە کە "بەدڵنیاییەوە کاتی سەردانەکە و دانانی پارەکە رێکەوت نییە".

نیویۆرک تایمز لێدوانی نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش، برێت مەکگۆرکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و ناوبراو رەتیکردووەتەوە دانانی پارەکە لەسەر هەژمارەکانی حکوومەتی ئەمریکا پەیوەندیی بە سەردانەکەی مایک پۆمپیۆوە هەبێت. جەختی لەوەشکردووەتەوە سعوودییەکان لە مانگی ئابدا بەڵێنی بەخشینی ئەو هاوکارییەیان داوە و رایانگەیاندووە کە لە مانگەکانی پاییزدا پارەکە دەدەن.

وەزیری دەوڵەت لە حکوومەتی سعوودیە، سەمیر سەبحان، لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا بە لەگەڵ ژمارەیەک لە کاربەدەستانی ئەمریکا سەردانی عەین عیسا و ژمارەیەک گوندی سەربە رەققەی کردبوو کە لە ژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکەدان.

لەدوای سەردانەکەش حکوومەتی ریاز رایگەیاند بەمەبەستی دووبارە بونیادنانەوەی رەققە کە لەمیانی ئۆپەراسیۆنی سەر داعشدا لە هێرشەکانی ئەمریکا و یەپەگە/پەکەکەدا نزیکەی هەموو شارەکە رووخاوە، بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار هاوکاریی پێشکەشی رەققە دەکەن.

رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە/پەکەکە لە رەققە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٧دا بە پشتیوانیی ئەمریکا دەستی بەسەردا گرت و لەناوچەکانی دیکەش کە داگیریکردوون، سیستەمی فشار و تیرۆر پەیڕەو دەکات. رێکخراوەکە ئەو خانووانە رادەستی هاووڵاتییانی سڤیل ناکاتەوە کە دەستی بەسەردا گرتوون و هیچ خزمەتگوزارییەک پێشکەش بە دانیشتوانی سڤیلی شارەکە ناکات. دانیشتوانی شارەکە لە هەوڵی ئەوەدان خانووە داڕووخاوەکانیان بە کۆششی خۆیان نۆژەنبکەنەوە.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın