پەروەردەیی, کۆڤید- ١٩

ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی عێراق دواخرا

- وەزارەتی خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستیی عێراق: "دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان دواخرا"

Zana Natık Kerem  | 28.06.2020 - نوێکردنەوە : 29.06.2020
ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگاكانی عێراق دواخرا

Arbil

بەغدا ــ AA

وەزارەتی خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستیی عێراق رایگەیاند كە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن لە زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ کۆتایی ئەمساڵ دواخراوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵای و توێژینەوەی زانستیی عێراق رایگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە كە وەرزی یەكەمی خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكان بۆ ساڵی خوێندنی 2020 - 2021 لە 06-12-2020 دەست پێ دەكات و لە 18-03-2021 كۆتایی دێت.

بەپێی راگەیەندراوە، وەرزی دووەمی خوێندن لە 11-04-2020 دەست پێ دەكات و لە 22-07-2021 كۆتایی دێت.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش هاتووە "بەهۆی ئەو رەوشە تەندروستییەی كە لە ئەنجامی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرنای نوێ (COVID-19) هاتووەتە ئاوارەوە، كاركردن بە میكانیزمی فێركردن بە ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

لە مانگی ئاداری رابردووە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق، دەوامی قوتابخانە، زانكۆ و پەیمانگاكان دواخراوە.

پێشتر وەزارەتی پەروەردەی عێراق، كۆتایی بە پرۆسەی خوێندن بۆ پۆلە ناكۆتاكان هێنا و راگەیاندبوو كە نمرەی وەرزی یەكەم بۆ قوتابییانی پۆلە ناكۆتاییەكانی قۆناغەکانی سەرەتایی، ناوەندیی و ئامادەیی هەژمار دەكرێت.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın