رووسیا.. ڤلادیمیر پوتین مانۆڕی Vostok-2018ی به‌سه‌ركرده‌وه
- سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین مانۆڕی سه‌ربازی Vostok-2018 كه له سیبیریا به‌رده‌وامه، به‌سه‌ركرده‌وه.
Moskova
مۆسكۆ – AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین مانۆڕی سه‌ربازی Vostok-2018 كه له سیبیریا به‌رده‌وامه، به‌سه‌ركرده‌وه.
كرملین رایگه‌یاند، ڤلادیمیر پوتین به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له مانۆڕه‌كه سه‌ردانی گۆڕه‌پانی مه‌شقی سه‌ربازی تسوگۆل-ی له ناوچه‌ی زابایكاڵ له سیبیریا کردووە.
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری، سێرگی شۆیگو و وه‌زیری به‌رگری چین، ویی فینگ و سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای رووسیا، ڤالێری گێراسیمۆڤ و فه‌رمانده‌ی یه‌كێتیی هێزه چه‌كداره‌كانی مه‌نگۆلیا، گانسه‌له‌م لهاگڤاسوره‌ن قۆناغی سه‌ره‌كی مانۆڕه‌كه‌یان به‌سه‌ركرده‌وه كه 11ی ئه‌م مانگه ده‌ستیپێكرد.
كرملین له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ڤلادیمیر پوتین خاڵی پشكنینی جوڵاوی گۆڕه‌پانه‌كه‌یشی به‌سه‌ركردۆته‌وه و دوای ته‌واوبوونی مانۆڕه‌كه خه‌ڵاتی به سه‌ربازانی رووس، چین و مه‌نگۆلیا به‌خشیووه.
له میانی پێشكه‌شكردنی گوتارێكیشدا، سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین رایگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌مجاره سوپای وڵاته‌كه‌ی به‌و هێزه‌وه له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی هێنده سه‌خت و گه‌وره ده‌ربچێت.
سه‌رۆكی رووسیا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه قۆناغی سه‌ره‌كی مانۆڕه‌كه‌ی گۆڕه‌پانی مه‌شقی سه‌ربازی تسوگۆل له‌سه‌ر ئاستی به‌رز ئه‌نجامدراوه و هه‌موو یه‌كه‌كان به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه سه‌ربازییه‌كان به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو تواناكانی خۆیان نیشانداوه.
ڤلادیمیر پوتین به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی کە رووسیا وڵاتێكی ئاشتیخوازه گوتی: "ئێمه پلانی هێرشكردنمان نییه و ناشمانبێت. ئامانجی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌مان به‌هه‌ند وه‌رده‌گرن هه‌ماهه‌نگییه‌كی بونیتانه‌رانه‌یه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌یه ٨٧ چاو‌دێر له ٥٩ وڵاتی جیهانه‌وه چاودێری ئه‌م مانۆڕه ده‌كه‌ن".
مانۆڕی Vostok-2018 كه به‌رفراوانترین مانۆڕی سه‌ربازییه له مێژووی رووسیا نزیكه‌ی 300 هه‌زار سه‌رباز، زیاتر له هه‌زار فڕۆكه، هەلیكۆپته‌ر، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، 36 هه‌زار تانك، زرێپۆش و ئامێری دیكه‌ی سه‌ربازی و نزیكه‌ی ٨٠ كه‌شتی به‌شداری تیادا ده‌كه‌ن.
17ی ئه‌م مانگه مانۆڕه‌كه كۆتایی دێت، هه‌ریه‌ك له چین و مه‌نگۆلیاش له مانۆڕه‌كه‌دا به‌شدارن.