جيهان

روحانى داواى لە ماكرۆن كردووە فەڕەنسا لەبەرامبەر سزاكانى ئەمريكا بێدەنگ نەبێت

سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی و سەرکۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، لە میانی پەیوەندییەكى تەلەفۆنیدا تاوتوێی رێککەوتنی ئەتۆمییان کرد.

Muhammet Kurşun  | 03.03.2021 - نوێکردنەوە : 04.03.2021
روحانى داواى لە ماكرۆن كردووە فەڕەنسا لەبەرامبەر سزاكانى ئەمريكا بێدەنگ نەبێت

Tahran

تاران - AA

سەرکۆماری ئێران حەسەن روحانی و سەرکۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، لە میانی پەیوەندییەكى تەلەفۆنیدا تاوتوێی رێککەوتنی ئەتۆمییان کرد.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی کۆماری ئێرانەوە بڵاوکراوەتەوە، روحانی ئاماژەی بەوە کردووە کە رێککەوتنی ئەتۆمی رێککەوتنێکی فرەلایەنی نێودەوڵەتییە و گوتی، "رێککەوتنی ئەتۆمی بە ھیچ شێوەیەک سەرلەنوێ گفتوگۆی لەسەر ناکرێت. تاکە رێگەی پاراستن و بووژاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئەوەیە ئەمریکا سزاکان ھەڵگرێت".

سەرکۆماری ئێران، ھۆشداری لەوە دایەوە کە لە ئەگەری لەدەستدانی دەرفەتی پاراستن و بووژاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی، مەرجەکان قورستر دەبنەوە و گوتی، "لە ئەنجامی بەرەبەرە کەمکردنەوەی پابەندەکان لەلایەن ئێرانەوە، کشانەوەی ئەمریکا لە رێککەوتنەکە و پابەندنەبوونی سێ وڵاتی ئەورووپا بە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان سەریھەڵداوە. ئەگەر لایەنی بەرامبەر بەڵێنەکانی جێبەجێبکات ئەوە ئێران-یش دەگەڕێتەوە بۆ بەڵێنەکانی پێشووی".

روحانی، سەبارەت بە کشانەوە لە پرۆتۆکۆلی ھاوپێچی پەیماننامەی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی گوتی، "ھاوکاریمان لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بەردەوامە و ھیچ کات لە رێککەوتی ئەتۆمی دەرنەچووینە".

حەسەن روحانی، ئەوەشی راگەیاند کە فەڕەنسا ئەکتەرێکی گرنگە و دەتوانن پەیوەندییەکانی نێوان تاران و پاریس، بۆ گەیشتن بە ئامانجی درێژخایەن و جێگیر لەسەر ئاستی دووقۆڵی، ناوچەیی و جیھانيدا فراوانبکەنەوە.

روحانی، باسی لەوەش کرد کە سزاکانی ئەمریکا لە ماوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنادا رێگری لەوە کردووە كە ئێران دەرمان و ئامێری پزیشکی بکڕێت و بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنای قورس کردووە و گوتی، "چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت کە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا و بە تایبەتی فەڕەنسا لە بەرامبەر ئەم ھەنگاوە نامرۆڤييانە بێدەنگ نەبن".

لای خۆیەوە سەرکۆماری فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، ئاماژەی بەوە کردوە کە پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی شتێکی پێویستە بۆ کۆمەلگەی نێودەوڵەتی و جەختی لەوە كردووتەوە کە پێویستە دیالۆگ بەردەوام بێت بۆ گەڕانەوەی سەرجەم لایەنەکان بۆ رێککەوتنەكە. ماکرۆن، ئەوەشى گوتووە كە ئەورووپا لە ھەفتەکانی داھاتوودا ئامادەیە چالاکتر کار بۆ بووژاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی بکات.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın