عێراق

دەستگیركردنی خێزانێكی داعش لە باكووری عێراق

ئاژانسی هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدرالی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی خێزانێكی داعشی لە سنووری پارێزگای نەینەوا باكووری عێراق، بێ‌ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەیان بكات، راگەیاند.

Zana Natık Kerem  | 12.08.2020 - نوێکردنەوە : 12.08.2020
دەستگیركردنی خێزانێكی داعش لە باكووری عێراق

Arbil

بەغدا ــ AA

ئاژانسی هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدرالی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیركردنی خێزانێكی داعشی لە سنووری پارێزگای نەینەوا باكووری عێراق، بێ‌ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەیان بكات، راگەیاند.

ئاژانسی هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدرالی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە خێزانێكی داعشی لە سنووری پارێزگای نەینەوا باكووری عێراق، بێ‌ ئەوەی ئاماژە بە ژمارەیان بكات، دەستگیركراون.

لە راگەیەندراوێكدا ئاژانسی ناوبراو بڵاوی كردەوە كە هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگریی لە وەزارەتی ناوخۆ پشت بەستن بە زانیاری هەواڵگریی خێزانێكی داعشیان لە سنووری پارێزگای نەینەوا دەستگیركردووە كە لە هەوڵدابوون لە یەكێك لە وڵاتانی دراوسێوە دزە بكەنە ناو عێراق.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەیش هاتووە "باوكی ئەو خێزانە كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر، داواكراوە لە بەناو دەستەی پەرەپێدان و پیشەسازی سەربازیی كاری كردووە بەو پێیەی كەسێكی شارەزایە لە بواری بۆمبڕێژكردنی ئۆتۆمبێل و ناسراوە بە ئەبو ماریا".

بەپێی راگەیەندراوەكە، ئەو تیرۆریستە لە میانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا لەگەڵیدا دانی بەوە داناوە كە ئەندامی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشە و پێشتر لە میانی ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنترۆڵكرنەوەی ناوچەكانی نەینەوا، لەگەڵ خێزانەكەی بۆ یەكێك لە وڵاتە دراوسێیەكان هەڵاتوون.

راگەیەندراوەكەی ئاژانسی هەواڵگریی و لێكۆڵینەوەی فیدرالی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق باسی لەوەیش كردووە كە دەستگیركراوەكان دوای وەرگرتنی گوتەكانیان بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا، رەوانەی لایەنی دادوەریی كراون.


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın