دیدار و کۆبوونەوەی هەناردەکارانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
- لە هەولێر کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی تاوتوێکردنی وەبەرهێنان و دەرفەتی کارکردن لەنێوان تورکیا و هەرێمی کوردستاندا، سازکرا.
Arbil
هەولێر- AA
لە هەولێر کۆبوونەوەیەک بەمەبەستی تاوتوێکردنی وەبەرهێنان و دەرفەتی کارکردن لەنێوان تورکیا و هەرێمی کوردستاندا، سازکرا.
کۆبوونەوەکە بە هاریکاریی هەریەک لە یەکێتیی هەناردەکارانی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو و ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر سازکرا و تیایدا سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی یەکێتیی هەناردەکارانی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو، ئەدهەم تانریڤەر، پارێزگاری هەولێر، نەوزاد هادی، سەرۆکی ژووریی بازرگانی و پیشەسازیی دیاربەکر، مەهمەت کایا، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی شڕنەخ، عوسمان گەلیش و ٢٦ هەناردەکار لە تورکیا و ژمارەیەک لە خاوەنکارانی هەولێر بەشدارییان کرد.
لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی یەکێتیی هەناردەکارانی خۆرهەڵاتی ئانادۆڵو، ئەدهەم تانریڤەر، رایگەیاند: "ئامانجی هاتنمان بۆ عێراق بەرزکردنەوەی ئاستی هەناردەکردن و بەرەوپیشبردنیەتی. بڕی هەناردەی تورکیا بۆ عێراق زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلارە".
تانریڤەر باسی لەوەشکرد کە ژمارەیەک لە هەناردەکارانیان لەگەڵ خۆیان هێناوە کە لە تورکیا بوونەتە بڕاند و لە هەرێم کاریان کردووە و گوتی: "لە تورکیاوە ٢٦ هەناردەکارمان هێناوە. ئینشائەڵڵا لە داهاتوویەکی نزیکدا بە شاندێکی گەوترەوە دێینەوە".
جەختی لەوەشکردەوە کە بە تایبەتی کۆبوونەوەیان سەبارەت بە رەخساندنی دەرفەتی کار بۆ بەرهەمەکانی بیناسازیی، خۆراک، پێچانەوە و خستنە کارتۆن و میوە و سەوزەی فرێش کردووە، ئاماژەی بەوەکرد لێرە هەر سێکتەرێک کەموکووڕیی هەبێت ئامادەن پێداویستییەکانی پڕبکەنەوە.
- كێشه‌ی وه‌رگرتنی دوو باج له‌سه‌ر كاڵا و كه‌لوپه‌لی هه‌نارده
تانریڤه‌ر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و كارسازه توركانه‌ی كاڵا و كه‌لوپه‌ل بۆ عێراق هه‌نارده ده‌كه‌ن دوو جار باجیان لێ وه‌رده‌گیرێت. گوتی: "ئه‌م كێشه‌یه‌مان له‌گه‌ڵ پارێزگای هه‌ولێر و سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر باس كردووه. چونكه ئه‌وە كێشه‌ی هاوبه‌شی هه‌نارده‌كردنمانه و، بۆ هه‌نارده‌كردنی خۆراك كێشه‌ی جدیمان بۆ دروست ده‌كات".
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی دیاربه‌كر، محه‌مه‌د كایا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاته هه‌ره گرنگانه‌ی توركیا بازرگانی له‌گه‌ڵ ده‌كات به‌ڵام له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا قه‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن بۆ عێراق كه‌می كردووه، گوتی: "له‌وانه‌یه له نێوان وڵاتان كێشه‌ی سیاسیی و لێكتێنه‌گه‌یشتن رووبدات، به‌ڵام نابێت كاریگه‌ری بكاته سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كان".
كایا ئه‌وه‌ی خسته روو كه ئامانجیان له سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ هه‌ولێر پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه بازرگانییه دووقۆڵیه‌كان و گوتی: "ئێمه جگه له برایه‌تی و په‌ره‌پێدانی بازرگانی له‌گه‌ڵ هاوسێكانمان ده‌رفه‌تێكی دیكه‌مان نییه. هه‌م ئێمه و هه‌م عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش له‌و دۆخه‌داین".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن