ته‌قینه‌وه‌یه‌كی دیكه له چیای گڕكانی ئیتنا له ئیتاڵیا
شه‌وی رابردوو بۆ جارێكی دیكه چیای گڕكانی ئیتنا له باشووری ئیتاڵیا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی به‌خۆیه‌وه بینی.
Roma
رۆما – AA
شه‌وی رابردوو بۆ جارێكی دیكه چیای گڕكانی ئیتنا له باشووری ئیتاڵیا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی به‌خۆیه‌وه بینی.
چیای گڕكانی ئیتنا کە سێ هه‌زار و ٣٢٦ مه‌تر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە و ده‌كه‌وێته دوورگه‌ی سقلییە له دوای كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵه‌وه بۆ یه‌كه‌مجار رۆژی ١٦ی شوبات هه‌ست به چالاكییه گڕكانییه‌كانی كرا و ئه‌مشه‌ویش ده‌ستی پێكرده‌وه.
میدیاكانی ئیتاڵیا بڵاویانكرده‌وه له ئاكامی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی کە لە زالكی باشووری رۆژهه‌ڵاتی چیا گڕكانییه‌كه‌وه روویداوه، دووكه‌ڵ و تەپوتۆز ٦٠٠ بۆ ٧٠٠ مه‌تر به‌رزبووه‌ته‌وه و دووكه‌ڵ و تەپوتۆزەكه له شاری كاتانیا و ده‌ورووبه‌ری بیندراوه.
به‌هۆی ئه‌میشه‌وه تەپوتۆزێکی زۆر به‌سه‌ر گونده‌كانی نزیك چیاكه‌دا باریووه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه ورده بوومه‌له‌رزه‌ی گڕكانی له ناوچه‌كه تۆماركراون.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن